راگه‌یاندنی لقی شه‌قڵاوه
سه‌رله به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه 25/6/2012 ئه‌نجومه‌نی لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، به مه‌به‌ستی گرێدانی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی مانگانه‌ی خۆی، له باره‌گای لق به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رپرسی لق كۆبوویه‌وه‌و، سه‌ره تای كۆبوونه‌وه‌كه به‌خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێك له قوڕئانی پیرۆز ده‌ستی پێ كرد، ئینجا به‌رێز به‌رپرسی لق كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كرده‌وه به‌خستنه‌ڕووی بڕیار‌و رێنماییه‌كانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی، پاشان قسه له دواپێشهات و رووداوه‌كانی هه‌رێم و ناوچه‌كه كرا‌و، هه‌لوێستی یه‌كێتی زانایان خرایه‌ڕوو.
ئه‌مه‌و هه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌م كۆبوونه‌وه فراوانه‌ی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی به‌رز نرخێندراو، به ئیجابی وه‌سفكراو، به‌خالێكی ئه‌رێ له قه‌ڵه‌م درا بۆ ئه‌كتیڤكردنی رێكخراوه‌كه، وه ده‌ستخۆشیه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی كرا، بۆ ئه‌و هه‌وڵ و كۆششه‌ی كه ئه‌نجامیانداوه بۆ باشتركردنی بار‌و گوزه‌رانی ژیانی زانایانی ئایینی، پاشان گوێ گیرا له راپۆرتی كاروچاڵاكیه‌كانی ناوچه‌كان و ڕێنمایی پێویستیان پێدرا.
|