ڕاگه‌یاندنی لقی سلێمانی/ مه‌لا محمد كه‌ڵكه‌سماقی
له‌درێژه‌ی كاروچالاكیه‌كانی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان، بۆ جاری دووه‌م به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی مناڵپارێزی كوردستان‌و، به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌قاف وكاروباری ئاینی، خولێكی دیكه‌ی كرده‌وه بۆ كۆمه‌ڵێكی تر له پێشنوێژ‌و وتاربێژانی سه‌نته‌ری سلێمانی.
ئه‌مه‌و خوله‌كه هاوشێوه‌ی خولی پێش‌و، پێنج ڕۆژ ده‌خایه‌نێت‌و، تیایدا به سوباسه‌وه نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌ده‌ی سلێمانی به‌چه‌ند وانه‌و محازه‌ره‌یه‌ك به‌شداریان كرد له‌خوله‌كه‌دا‌و، هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه ڕۆژی پێنجشه‌مه 21/6/2012 به‌ڕێز وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی كاك حاجی كامیل و، شاندی یاوه‌ری له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، سه‌ردانی خولی ناوبراویان كرد‌و، له پێشوازیدا به‌ڕێزان مامۆستا نجم ا‌لدین قادر به‌ر پرسی لق و، مامۆستا حمید ڕه‌باتی و، مامۆستا أبراهیم محمد ڕه‌شید و، مامۆستا مسته‌فا سابیر‌و، مامۆستا عباس خدر‌و، مامۆستا محمد كه‌ڵكه‌سماقی ئاماده‌بوون.
شایه‌نی باسه به‌ڕێز كاك حاجی كامیل له وته‌یه‌كدا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به كردنه‌وه‌ی خوله‌كه و، هیوای خواست زیاتر بره‌و بدرێت به‌كردنه‌وه‌ی خولی تر له‌بواره جیاجیاكاندا بۆ زیاتر گه‌شه‌دان به توانا‌و لیهاتوویه‌كانی زانایان‌و، دواتریش سه‌ردانی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان‌و ستافی لێژنه‌ی فه‌توای كرد‌و، به‌ڕێزیان هه‌وڵ‌و كۆششی لقی سلێمانی و مامۆستایانی سنوره‌كه‌ی به‌گشتی به‌رزنرخاندو، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن‌و، ته‌واوی ئاماده‌یی‌و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی خۆی ده‌ربڕی بۆ لق.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ڕۆژی دووشه‌مه به‌رواری 25/6/2012 به‌ڕێز مامۆستا نجم ا‌لدین قادر به‌رپرسی لق و، به‌ڕێز دكتۆر عیرفان ڕه‌شید كارگێڕی لق‌و به‌رپرسی لیژنه‌ی فتوای لق‌و، دكتۆر محمد حسین پێنجوێنی به‌شداریان كرد له وۆركشۆپێك كه ڕێكخراوی (هاندانی مێینه بۆ كاری ڕاگه‌یاندن) سازیكردبوو.
هه‌ر له‌درێژه‌ی كاروچاڵاكیه‌كانی لقی سلێمانی، ڕۆژی سێشه‌مه، به‌رواری 26/6/2012 ناوچه‌ی یه‌كی یه‌كێتی زانایان، به سه‌رپه‌رشتی به‌رپرسی ناوچه به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا سیعد همزه‌و، به‌ڕێزان مامۆستا عبدالقادر همزه‌و، مامۆستا عوسمان عبدالله‌و، مامۆستا شریف أحمد‌و، مامۆستا قاسم كارگێڕانی ناوچه، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی گشتی ناوچه‌كه‌یان ئه‌نجامدا، به ئاماده‌بوونی تێكڕای ستافی لق.
ئه‌مه‌و سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه، دوای خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێك له قوڕئانی پیرۆز، به وته‌ی به‌خێرهاتن له‌لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا سعید همزه به‌رپرسی ناوچه ده‌ستی پێكرد، پاشان به‌ڕێز مامۆستا نجم ا‌لدین قادر به وته‌یه‌ك به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كرد‌و، تیایدا سوپاسی ئاماده‌بوونی مامۆستایانی كرد‌و، ئاماژه‌ی به‌ڕۆڵی زانایانی ئاینی دا‌و، باسی له چۆنیه‌تی بره‌و دان به تۆكمه‌كردنی په‌یوه‌ندی نێوان زانایان‌و، خۆسازدان بۆ مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان‌و، ئاماده‌كاری بۆ به‌رنامه‌و وتاره ئاینیه‌كان له میدیاكان كرد.
پاشان ڕاو بۆ چونی ئاماده‌بووان وه‌رگیراو، له‌كۆتاییدا وه‌ك دیاریه‌ك له‌لایه‌ن ستافی ناوچه‌ی (یه‌ك)وه، په‌رتوكێكی (700) لاپه‌ڕه‌یی به‌ناونیشانی (نوری مینبه‌ر) كه له‌نووسینی (مامۆستا مه‌لا فاتح مه‌لا رسول شارستێنی)ه به‌دیاری دابه‌شكرا به‌سه‌ر مامۆستایانی ئاماده‌بوو .
|