راگه‌یاندنی لقی شێخان:
له میانه‌ی كار‌و چاڵاكیه‌كانی لقی شێخانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، رۆژی چوارشه‌ممه، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌وقافی شێخان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پێشنوێژ‌و وتارخوێنانی ناوچه‌ی كه‌له‌كچی و، چڕه‌و، قه‌سرۆك و ئه‌تروش كۆبونه‌وه‌یێكی فراوانی سازكرد‌و، تیایدا گوێ له راو بۆچون و ره‌خنه‌و پێشنیاره‌كانی زانایان گیرا.
هه‌روه‌ها له رێكه‌وتی 2012/6/28 كاتزمیر 11:50ی پێش نیوه‌ڕۆ، شاندێكی لقی شێخان كه پێكهاتبو له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا محمد احمد محمد به‌رپرسی لق و، مه‌لا سعید مجیدامین و، مه‌لا صدقی عبدالعزیز ابراهیم ئه‌ندامانی لق، له باره‌گای رێكخراوی ده‌نگی پیران له‌سه‌نته‌ری قه‌زای شێخان، به‌شداریان كرد له رێوڕه‌سمی ته‌واوكردنی خولێكی فێربوونی دورمان بۆ ئافره‌تانی موسڵمان و یه‌زیدی و مه‌سیحی له سه‌نته‌ری قه‌زای شێخان.
|