راگه‌یاندنی لقی پشده‌ر:
له به‌رواری 23/6 لقه‌كه‌مان به سه‌رپه‌رشتی لێپرسراوی لق، به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا احمدی خانقاو، به ئاماده بوونی كارگێڕانی لق ولێپرسراوی ناوچه‌كان، به‌بۆنه‌ی به‌شداربوون وگه‌ڕانه‌وه‌ی لێپرسراوی لق له خولی پێشكه‌وتووی زانایان له (مصر) له جامعه ی ئه‌زهه‌ری شه‌ریف، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵا سه‌رجه‌م مامۆستایانی ئاینی ناو شاری قه‌ڵادزه‌مان ئه‌نجامدا.
سه‌ره‌تا به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا سید عبدالرّحمن كارگێڕی ئیداره‌ی لق وته‌ی به‌خێرهاتنی مامۆستاكانی پێشه‌كه‌شكرد، پاشانی به‌ڕێز لێپرسراوی لق ده‌ستیكرد به باسكردنی ئه‌وبابه‌تانه‌ی كه‌له ماوه‌ی خوله‌كه به په‌سندوجوان و سودبه‌خش بوون‌و، به درێژی و وورده‌كاریه‌وه بابه‌ته‌كانی پێشكه‌ش كرد‌و، سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێم و مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی كرد‌و، ئاماژه‌ی به وه‌سه‌تیه‌تی ئه‌زهه‌رو پابه‌ندبونیان به ڕێڕه‌وی زانا به‌رزه‌كانی ئیسلام و، عه‌قیده‌ی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ته‌وه كرد، هه‌روه‌ها باسی ئه‌و ڕۆڵه گرنگه‌شی كرد كه مامۆستایانی ئاینی ئیسلامی كوردستانی به شداربووانی خوله‌كه ئه‌نجامیاندا له گه‌یاندنی په‌یامی كورد‌و، ناساندنی و ڕونكردنه‌وه‌ی ئه‌و زوڵم و سته‌مانه‌ی كه له گه‌لی كورد كراوه به درێژایی مێژوو، به‌تایبه‌تیش له‌ژێر سایه‌ی حوكمی فاشی به‌عسیه‌كانه‌وه ، پاشان كۆبونه‌وه‌كه به سه‌ر كه‌وتوانه و جێگای ڕه‌زامه‌ندی مامۆستایانه‌وه كۆتایی پێهات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌و، له به‌رواری 26/6 شاندێكی باڵای لقه‌كه‌مان كه پێكهاتبو له به‌ڕێزان: لێپرسراوی لق مامۆستا مه‌لا أحمدی خانقاو، مامۆستا مه‌لا سید عبدالرحمن كارگێری لق، به‌یاوه‌ری به‌رپرسی ئه‌وقافی قه‌ڵادزێ و، به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگه‌ی ئاینی پشده‌ر و، چه‌ند مامۆستایه‌كی تر، به‌شداریكرد له دووه‌مین (كۆنفراسی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌وگه‌شه‌پێدانی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر ).
هه‌ر له‌میانه‌ی چاڵاكیه‌كانی لقدا، له هه‌مان رۆژ، به ئاماده بوونی لێپرسراوی لق و سه‌رجه‌م كاڕگێرانی لق و به‌رپرسی ناوچه‌كانمان، لقه‌كه‌مان كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی مانگانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا.
دواتر‌و، له به‌رواری 27/6 به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز لێپرسراوی لق‌و، له باره‌گای لق كۆبونه‌وه‌ی وتارخوێنانی ناو شاری قه‌ڵادزه‌مان ئه‌نجامدرا، كه تیایدا به‌په‌سند زانرا له‌وتاری ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا باسی به‌ره‌نگاربوونوه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان بكرێت و، زیانه‌كانی له‌هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه باسبكرێت، هه‌روه‌ها باسی خۆئاماده كردن بۆ مانگی ڕه‌مه‌زان‌و، رۆژوی مانگی شه‌عبان بكرێت.
|