رۆژی یه‌كشه‌ممه 1/7/2012 شاندێكی باڵای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان، كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان: مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆك‌و، مامۆستا مه‌لا نجم ا‌لدین وادی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی، به مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له حاڵا‌و گوزه‌ران‌و داخوازیه‌كانی مامۆستایانی ئایینی‌و وتاربێژانی ده‌ڤه‌ره‌كه، سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له لقی شاره‌زووری یه‌كێتی زانایان‌و، ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد‌و، له لایه‌ن به‌ڕێزان زانایان به‌رپرس‌و ئه‌ندام‌و كارگێڕانی لق‌و ناوچه‌وه به گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
ئه‌مه‌و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م زانایان، هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، جێگری سه‌رۆك جه‌ختیان له‌سه‌ر پته‌وی په‌یوه‌ندی نێوان زانایان‌و، یه‌كڕیزی‌و یه‌كده‌نگی كرده‌وه‌و، وێرای باسكردنی دوایین پێشهاته نویێه‌كان، تیشكیان خسته سه‌ردوایین كار‌و چاڵاكیه‌كانی یه‌كێتی زانایان‌و، پێداگری له‌سه‌ر ماف‌و داخوازیه‌كانی زانایان كرایه‌وه‌و، ته‌واوی هه‌وڵ‌و كۆشش‌و ئاماده‌ی یه‌كێتی زانایانیان خسته‌روو بۆ هه‌ر خزمه‌تێكی مامۆستا‌و وتاربێژ‌و زانایانی ئایینی كوردستان.
ئه‌مه‌و هه‌ریه‌ك له به‌رٍێزان: دكتۆر سه‌باح به‌رزنجی ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی كوردستان‌و، كاك حاجی عه‌تا به‌ڕٍێوه‌به‌ری ئه‌وقافی شاره‌زوور ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
شایه‌نی باسه: هه‌ر له‌میانه سه‌ردانه‌كه‌دا، شاندی باڵای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی به‌یاوه‌ری به‌رپرسی لقی شاره‌زووی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی قایمقامیه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدیان كرد‌و، له لایه‌ن به‌ڕێز كاك ئه‌دهه‌م گۆران قایقامی هه‌ڵه‌بجه، به گه‌رمی پێشوازیان لێكراو، له دانیشتنێكدا كه نزیكه‌ی نیو كاتژمێری خایاند، رۆڵ‌و چاڵاكیه‌كانی هه‌ردولا به‌رزنرخێنراو، جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی نێوانیان كرایه‌وه.
دواتر شاندی ناوبراو سه‌ردانی به‌ڕێز شێخ نوالدین موفتی كرد، پاشان سه‌ردانی مه‌زاری شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد.
|