راگه‌یاندنی لقی رانیه:
له‌به‌رواری (25//6/2012) لقی ڕانیه‌ی یه‌كێتی زانایان، به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێز به‌رپرسی لق‌و، سه‌رجه‌م كارگێڕ‌و به‌رپرسی ناوچه‌كان له‌باره‌گای لق كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
ئه‌مه‌و سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه، چه‌ند ئایه‌تێك له‌قوڕئانی پیرۆز خوێندرایه‌وه، دواتر به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا مسته‌فا جێگری به‌رپرسی لق سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌كه‌ی كرد‌و، وێڕای به‌خێرهێنانی ته‌واوی ئه‌ندامان، ده‌ستخۆشی كار و چاڵاكیه‌كانی لێ‌كردن، دواتر گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی هه‌نووكه‌یی كرا‌و، ئاماژه به سه‌ردانی به‌ڕێز وه‌زیری ئه‌وقاف بۆ ده‌ڤه‌ری بیتوێن و، پێشوازی كردنی له‌باره‌گای لق كرا‌و، باس له به‌شداریكردنی شاندی لق كرا له‌كۆبونه‌وه‌ی گشتی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و، هیوایان خواست كه هه‌ر (6) شه‌ش مانگ جارێك كۆبونه‌وه‌ی وابكرێ، دواتر كاروچالاكیه‌كانی ناوچه‌كان خرانه به‌رباس‌و گفت‌وگۆو به‌رز نرخێنران، پاشان ڕاپۆرتی ناوچه‌كان گفتوگۆیان له‌سه‌ركرا، وه سه‌ركه‌وتوانه كۆتایی به كۆبوونه‌وه‌كه هات.
|