ئابجۆی (بیت ماڵت) حه‌ڵاڵه‌




دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند جار هاووڵاتیان سه‌ردانی لێژنه‌ی فه‌توایان كرد بۆ وه‌رگرتنی فه‌توای شه‌رعی، سه‌باره‌ت به‌ (ئابی جۆ) له‌ جۆری (بیت ماڵت)، كه‌ ئایا خواردنه‌وه‌‌و كڕین‌و فرۆشتنی حه‌ڵاڵه‌ یان حه‌رامه‌؟.

ئێمه‌ش نووسراوێكمان ئاراسته‌ی (فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی) هه‌ولێر كرد، كه‌ بۆمان روون بكه‌نه‌وه‌ ئایا (ئاب جۆ) دۆری (بیت ماڵت) ماده‌ی كحول‌و سه‌رخۆشكه‌ری تێدایه‌ یان نا؟.

پاشا پشكنین له‌لایه‌ن (تاقیگه‌ی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی هه‌ولێر)، به‌ نووسراوی ژماره‌ (7938) رۆژی (6/7/2010) بۆمان روون كراوه‌‌و، ته‌ئكید كراوه‌، كه‌ (ئابی جۆ) جۆری (بیت ماڵت) هیچ ماده‌یه‌كی كحولی تێدا نییه‌، بۆیه‌ دوای باس‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌لایه‌ن لێژنه‌، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ بڕیار درا:

{ (ئابی جۆ) جۆری (بیت ماڵت) كڕین‌و فرۆشتن‌و خواردنه‌وه‌ی حه‌ڵاڵه‌، مادام سه‌رخۆشكه‌ر نییه‌، موسڵمانان ده‌توانن سوودی لێ وه‌ربگرن}.

له‌گه‌ڵ رێزماندا

لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان
ژماره‌ی فه‌توا (114) له‌ (20/7/2010).



تێبینی ده‌قی نووسراوی هۆبه‌ی چاودێری ته‌ندروستی ژماره‌ (7938) رۆژی (6/7/2010)، به‌م شێوه‌یه‌:
بۆ/ یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی هه‌ولێر
ب/ وه‌ڵام

دوای پشگنینی نموونه‌ی (ئابی جۆ) له‌ جۆری (بیت ماڵتت) ده‌ركه‌وت كه‌ هیچ جۆره‌ كحولێكی تێدا نییه‌، به‌ڵام پێویسته‌ خواردن‌و خواردنه‌وه‌ی كه‌ هاورده‌ی عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان بكرێت به‌ گوێره‌ی تایبه‌تمه‌ندی عیراقی بێت له‌ رووی پێكهاته‌ی مادده‌كان‌و مێژووی ده‌رچوون‌و مێژووی به‌سه‌رچوونی له‌سه‌ر بێت. له‌گه‌ڵ رێزماندا.

د. خالید علی عبد الله
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی