به ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
بۆ/ كاسبكارانی سلێمانی
ب/ فه‌توا له‌سه‌ر گۆشتی هیندی
الحمدلله رب العالمين والصلاة والسلام على سيدنا محمد وعلى آله وأصحابه والتابعين ومن تبعهم بإحسان إلى يوم الدين، أما بعد:
رۆژی 19/10/2010 كۆمه‌ڵێك كاسبكارانی سلێمانی ئه‌م پرسیاره‌ی خواره‌وه‌یان ئاراسته‌ی لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان كرد: ئێمه له‌شاری سلێمانی گۆشتی به‌ستوی هیندی كه هی گامێشه وه‌له‌سه‌ر رێگه‌ی شه‌ریعه‌ت سه‌ر ده‌بڕدرێت، كڕین‌و فرۆشتنی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین به قاچاخ، چونكه ئه‌م گۆشته قه‌ده‌غه‌كراوه به بڕیاری دكتۆرێك كه گوایا له فه‌حس ده‌ر نه‌چووه، جا ئایا كڕین‌و فرۆشتنی ئه‌م گۆشته حه‌ڵاڵه یان حه‌ڕام؟
دوای باس‌و لێكۆڵینه‌وه له‌لایه‌ن لێژنه به‌م شێوه‌ی خواره‌وه بڕیاردرا:
هه‌ر گۆشتێك كه هاورده‌ی كوردستان ده‌كرێت به‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه حه‌ڵاڵه:
1- بزانرێت كه ئه‌و گۆشته گۆشتی ئه‌و گیانله‌به‌رانه‌یه كه له ئایینی ئیسلام حه‌ڵاڵن.
2- سه‌ربڕدرابێت له‌سه‌ر ڕێگه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلام، یا به‌لای كه‌مه‌وه له‌سه‌ری نوسرابێت له‌سه‌ر ڕێبازی شه‌ریعه‌تی ئیسلام سه‌ربڕاوه.
3- رێگه پێدراوبێت له ژێر رێنومایی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی‌و ده‌رچونی له تاقیگه‌ی پزیشكی.
والسلام علیكم ورحمه الله وبركاته.
21/10/2010 |