زه‌كاتی پاره‌ی قورعه‌ی هاووڵاتیان؟

ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ هاوولاتیان وه‌ك هاوكارییه‌ك له‌ نێو خۆیان مانگانه‌ پاره‌ كۆده‌كه‌نه‌وه‌‌و هه‌ر جاره‌‌و بۆ یه‌كێكیان ده‌بێت؟

وه‌ڵام/ ئه‌و پاره‌یه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ر مانگه‌‌و بۆ یه‌كێكیان بێت‌و ئه‌ویش دوای وه‌رگرتنی خه‌رجی بكات زه‌كات له‌ هیچیان ناكه‌ویت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ری بگرن‌و هه‌ر یه‌كه‌‌و له‌ ماڵی خۆی دابنێت‌و ئه‌و دوازده‌ مانگه‌ ئه‌وانه‌ هیچیان خه‌رجی نه‌كه‌ن‌و، بگاته‌ (5.500.000) دینار، زه‌كاتی تێدا ده‌كه‌وێت، یان بیباته‌ ماڵه‌وه‌‌و له‌گه‌ڵ پاره‌ی ماڵه‌وه‌ كه‌ ئه‌ندازه‌ی زه‌كاته‌‌و ساڵی به‌سه‌ردا سووڕاوه‌ته‌وه‌، تێكه‌ڵ بكات، زه‌كاتی تێدایه‌، یان كه‌سێك قورعه‌ی وه‌ربگرێت، قورعه‌كه‌ی بگاته‌ ئه‌ندازه‌ی زه‌كات‌و بۆ ماوه‌ی دوازده‌ مانگی (قه‌مه‌ری) له‌ ماڵه‌وه‌ی دابنێت، زه‌كاتی تێدایه‌.

یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان
9-9-1432
9-8-2011