مامۆستا‌و كەسایەتییەكی دیاری كوردی توركیا سەردانی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایان دەكات

دوای نیوەِی رۆژی پێنج شەمە 12/7/2012 مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆكی یەكێتی زانایان پێشوازی كرد، لە شێخ محەمەد ئەمین ئەر میرانی كرد، ناوبراو كەسایەتییكی دیاری وڵاتی توركیایە‌و، كەسێكە شوێن پەنجەی لە دەعوە‌و بانگەوازی ئیسلامی لە زۆر ولاتی جیهان دیارە‌و، هەروەها شارەزایە لە بواری ئایینی پیرۆزی ئیسلام.

 

لە دانیشتنێكی برایانەدا مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆكی یەكێتی زانایان زۆر بە گەرمی بەخێرهاتنی مامۆستای ناوبراوی كرد‌و، هیوای لەش ساغی‌و تەمەن درێژی بۆ خواست، پاشان پوختەیەكی دەربارەی یەكێتی زانایان بۆ مامۆستای ناوبراو خستە روو‌و، هەروەها تیشكێكی خستە سەر بواری ئایینی‌و دام‌و دەزگا ئایینیەكانی ئایینی لە هەرێمی كوردستان، بەشێوەیەك تەواو بووە جێگەی خۆشحاڵی‌و دڵخۆشی مامۆستای میوان، پاشان ئامادەیی یەكێتی زانایانی دەربڕی بۆ هەر داخوازیەكی مامۆستای ناوبراو.

 

پاشان مامۆستا شێخ حەمەدەمین سوپاسی ئەم پێشوازییەی كرد‌و، دڵخۆش بوو بەم كارانە‌و، هیوای خواست زانایانی ئایینی هەمیشە بەردەوام بن‌و، بێ‌ سلەمینەوە پەیامی پیرۆزی ئیسلام بگەیەنن.

 

شایانی باسە هەر یەك لە شێخ عەبدولباسیت بالیسانی‌و مەلا جەعفەر گوانی ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایان ئامادەی دانیشتنەكە بوون‌و، مامۆستا موسلیحی كوری مامۆستا عبد الرحمانی ئازادی‌و چەند كەسێكی دیكە یاوەری مامۆستای میوان بوون.