فه‌توای شه‌رعی) به مه‌به‌ستی دیاركردنی بڕی (سه‌رفیتره، فیدیه‌ی رۆژوو، بڕو ئه‌ندازه‌ی زه‌كات) لێژنه‌ی بالای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان رۆژی 23/6/2015 كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا، دوای لێكۆلینه‌وه‌و به‌دواداچوون و به سوودوه‌رگرتن له ڕاو بۆچوونی زانایانی فیقهی ئیسلامی، لێژنه‌ی بالای فه‌توا ڕای ده‌گه‌یەنێ كه‌وا : یه‌كه‌م: بڕی زه‌كاتی سه‌ر فیتره به (3000) سێ هه‌زار دیناری عیراقی مه‌زنده ده‌كرێت بۆ هه‌ر نه‌فه‌رێك. دووه‌م: برٍی فیدیه‌ی به‌رۆژوونه‌بوون به (3000) سێ هه‌زار دیناری عیراقی مه‌زنده ده‌كرێت بۆ هه‌ر رۆژێَك. سێیه‌م: برٍی ئه‌ندازه‌ی زه‌كاتی پاره به (4.500.000) چوار ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زار دینار مه‌زه‌نده ده‌كرێت، واته: هه‌ر هاولاتیه‌ك ئه‌م بڕه پاره‌ییه‌ی هه‌بێت و ساڵی به‌سه‌ردا سوورابێته‌وه، ئه‌وا پێویسته له هه‌ر ملیۆنێك بری بیست و پێنج هه‌زار دیناری زه‌كات لێ بدات. |