حوكمی كڕین وفرۆشتن به‌چه‌كی بانكی
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
دوایی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك بهلێندهروو خه‌لكی كاسبكاری هه‌رێمی كوردستان له 16/10/2015ــه‌وه پرسیارێك ئاراسته‌ی لێژنه‌ی بالای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان كرا، سه‌باره‌ت به كرین و فرۆشتنی چه‌كی بانكی كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌درێت به بهلێندران، وه به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه دارایه‌یی كه نزیكه‌ی دوو ساڵه رووی له هه‌رێمی كوردستان كردووه بانكه‌كان ناتوانن چه‌كه‌كه به هه‌مان بره پاره‌كه راسته‌وخۆ بگۆرنه‌وه، بۆیه هاولاتیان ناچارن كه به برێكی كه‌متر بیگۆرنه‌وه، به‌جیاوازی جۆری پاره‌كان، وه‌یا به شمه‌ك، كرین و فرۆشتنی پێوه بكه‌ن.
لێژنه‌ی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان پاش لێكۆڵینه‌وه‌و تاوتوێ كردنی ئه‌م بابه‌ته له هه‌موو روێكه‌وه، و راوێژ كردن به پسپۆرانی فیقهی ئیسلامی و به سوود وه‌رگرتن له ڕای فه‌تواكانی كۆربه‌ندی فیقهی ئیسلامی له جیهاندا، له كۆبونه‌وه‌ی رۆژی 1/12/2015، به ڕای زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م بڕیاره‌ی خواره‌وه‌ی دا:
ئاشكرایه كه له‌فیقهی ئیسلامی‌دا كڕین وفرۆشتن و مامه‌ڵه‌ی پاره به‌پاره، مهرجو شێوازی تایبه‌تی خۆی هه‌یه تا دروست بێت و سو‌و(ربا)ی تیادا روونه‌دات، بۆچوونه ناو ئه‌م بابه‌ته پێویست بهپێشهكیهكی كورت وپوخت هه‌یه.
یه‌كه‌م: فرۆشتن وگۆڕینه‌وه‌ی پاره به‌هاو ڕه‌گه‌زی خۆی، وه‌ك دیناری عیراقی به‌دیناری عیراقی، دۆلار به‌دۆلار، تمه‌ن به‌تمه‌ن، به‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه:
1. التماثل: به‌ئه‌ندازه‌ی یه‌ك بن وهیچیان لهئهویتریان زیاتر نه‌بێت.
2. الحلول: هه‌ردوو دراوه‌كه ئامادهبنو ماوه‌ی تیادا نه‌بێت.
3. التقابض: هه‌ر دوولا له‌یه‌كتری وه‌ربگرن بێ دواخستن.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر دوو ڕه‌گه‌زی جیابوون وه‌ك دینار‌و دۆلار یا پێچه‌وانه‌وه، ئه‌وه هه‌ر مه‌رجی (حلول وتقابض) پێویسته، نرخی یه‌كێكیان له‌وی تر زیاتر بێت، كێشه نیه‌و به‌مه‌رج نه‌گیراوه.
وه سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی كڕین وفرۆشتن ومامه‌ڵه كردن به‌چه‌كی بانكیه‌وه زانایانی هاوچه‌رخ له فیقهی ئیسلامی سێ رایان هه‌یه:
ڕای یه‌كه‌م: وه‌رگرتنی چه‌كی بانكی( الشیك) له‌جێی وه‌رگرتنی پاره دروسته، ئه‌گه‌ر چه‌كه‌كه متمانه پێكراو(مصدق) بێت له‌لایه‌ن بانكه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
ڕای دووه‌م: دروسته وه‌رگرتنی چه‌كی بانكی له‌جێی وه‌رگرتنی پاره، ئیتر چه‌كه‌كه متمانه پێكراو بێت، یان نا (مصدق، أوغیر مصدق) .
ڕای سێهه‌م: دروست نیه به هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌رگرتنی چه‌كی بانكی له‌جێی وه‌رگرتنی پاره، چه‌كه‌كه متمانه پێكراو بێت یان نه‌بێت.
ڕای په‌سه‌ند:ڕای یه‌كه‌م به‌لامانه‌وه په‌سه‌نده كه دروسته وه‌رگرتنی چه‌كی بانكی له‌جێی وه‌رگرتنی پاره، به‌م مه‌رجانه ئه‌گه‌ر دینار به‌دینار، یا دۆلار به‌دۆلار بێت، وه پێویسته هه‌ردوو ئاماده‌بن، هه‌م چه‌كه‌كه وههم پاره‌كه، یانی نابێت قه‌رزی تیادابێت، وهبڕهكهشیان به‌ئه‌ندازه‌ی یه‌ك بێت‌و كهمو زیاد یان نه‌بێت.
به‌لام ئه‌گه‌ر ڕه‌گه‌زه‌كه‌یان جیاواز بوو، واته: چه‌كه‌كه دینار بوو دای به‌دۆلار، یا به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌مه‌ش دروسته به‌مه‌رجێ هه‌ردوو حازر بن، ئه‌م چه‌ك بدات به‌ئه‌و، ئه‌ویش ده‌ست به‌ده‌ست هه‌ر له‌وێدا پاره‌كه بدات به‌به‌رامبه‌ر، ئیتر به‌چه‌ند پێی ده‌فرۆشێت ئه‌وه ئه‌كه‌وێته سه‌ر ڕێكه‌وتنی خۆیان، دیاره له‌هه‌موویاندا ئه‌بێت چه‌كه‌كه (مصدق) بێت‌و متمانه پێكراو بێت له‌لایه‌ن بانكه فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
به‌هه‌مان شێوه‌ش كۆر به‌ندی فیقهی ئیسلامی ( المجمع الفقهی الإسلامی) هه‌مان ڕایان هه‌یه، كه له بریاری (55) ی خولی شه‌شه‌مدا هاتووه: "إنَّ من صور القبض الحكمی المعتبره شرعاً وعرفاً.... وتسلَّم الشیك اذا كان له رصید قابلٌ للسحب بالعمله المكتوبه بها عند إستفائه، وحجزه المصرف " مجله مجمع الفقه الاسلامی، العدد السادس:ج1،ص 772.
له‌هه‌مانكاتدا كۆڕبه‌ندی ڕابیته‌ی جیهانی ئیسلامی له‌بڕیاری ژماره(7) ی خولی یازده‌ی هه‌ر هه‌مان بڕیاری داوه.
بۆیه ئێمه له لیژنه‌ی باڵای فتوای هه‌رێمی كوردستان هه‌مان ڕاو بۆچونمان هه‌یه، كه له رووی شه‌رعیه‌وه دروسته وه‌رگرتنی چه‌كی بانكی متمانه پێكراو له‌بری وه‌رگرتنی پاره به‌و شێوازه‌ی له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێكراوه.
ئه‌مه له حاله‌تێكدا ئه‌گه‌ر پاره به‌پاره بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پاره به‌شمه‌ك بوو، واته: له جیاتی چه‌كی بانكیه‌وه ئوتومبێل یا خانوو یازهوی یاهه‌ر شمه‌كێكی تر وه‌رگیرا، ئه‌وا هیچ كێشه‌یه‌كی شه‌رعی نیه و ده‌گه‌ریته‌وه رێكه‌وتنی نیوان هه‌ردوولا .
والسلام علیكم ورحمه الله وبركاته
لێژنه‌ی بالای فه‌توا
یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان
1 / 12/ 2015
|