لە میانەی بەرنامەیەكی ڕادیوێ‌ یدا بەرپرسی لقی گەرمیان تیشك دەخاتە سەر كێشە كۆمەڵایەتیەكان

دانا مەلا حەمەئەمین – گەرمیان :

سەرلەبەیانی رۆژی پێنج شەممە بەرواری 12/7/2012 و لەمیانەی بەرنامەی لە سێبەری گەرمیانی ڕادیوێ جەماوەری كوردستاندا كە بەبەشداری هەریەكە لە مامۆستا مەلا حەمەئەمین كەلاری ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی و بەرپرسی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و پارێزەر بورهان ئەحمەد بەرپرسی مەڵبەندی چواری گەرمیانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە بارەگای لق بەڕێوە چوو و نزیكەی 45 خولەكی خایاند

تیایدا بەشداربوانی بەرنامەكە بەوردی تیشكیان خستە سەر دیاردە كۆمەڵایەتیەكانی سنورەكەو باسیان لە هۆكاری دروست بوون و سەرهەڵدانی كێشەكان كردو كۆمەڵێك ڕێگایان بۆ دەرباز بون و بنبڕكردن و كەمكردنەوەی ئەو كێشانە خستە روو

شایانی باسە بەرنامەی ( لە سێبەری گەرمیاندا ) بەرنامەیەكی تۆماركراوی ڕادیوێی جەماوەری كوردستانەو هەرجارەو لەسەر باسێك دەبێت و هەموو ڕۆژانێكی یەكشەممان پێشكەش دەكرێت