حوكمی داگیر كردنى شوێنه ئاینى و كۆمه‌لایه‌تیه‌كان بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند به‌رێزێك داوای روونكردنه‌وه‌یان له لێژنه‌ى بالاى فه‌تواى هه‌رێمى كوردستان كرد سه‌باره‌ت به داگیركردنی شوێنه ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌تایبه‌تی ئه‌و شوێنه ئایینیانه‌ی كه حكومه‌تی پێشترى عیراق داگیریكردوونه وه‌ك شوێنه ئایینی و مه‌زه‌بییه‌كانی موسڵمان – سوننه و شیعه- ، مه‌سیحی ، جوو ، ئێزدی ، كاكه‌یی ، هه‌ر پێكهاته‌یه‌كى تر .. كه تا ئێستاش خه‌ڵكێكی تر له سه‌ریانه. وه‌ڵام/ لێژنه‌ى باڵای فه‌توا پاش لێكۆڵینه‌وه‌و تاوتوێ كردنى ئه‌م بابه‌ته له چه‌ندین دانیشتنه‌وه، له كۆبونه‌وه‌ى رۆژى 5/4/2016، به راى سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانیه‌وه ئه‌م را یه‌یى خواره‌وه‌ى ده‌ربری : (بێگومان داگیركردن و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی هه‌ر زه‌وی و شوێنێك، جا موڵكی موسڵمانان یان مه‌سیحی یا جوو وه‌یا ئێزدی و كاكه‌یی یان هه‌ر پێكهاته‌یه‌كى تر ... دروست نییه‌و حه‌رامه و بێ شه‌رعیه، چونكه موڵكی موسڵمانان و هه‌موو ئه‌و ئایین و مه‌زه‌بانه‌ی به ئاشتییانه له‌گه‌ڵ موسڵمانان ده‌ژین وه‌كو یه‌ك وایه و، له روانگه‌ی ئاینى پیرۆزى ئیسلامه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه موڵك و ماڵی هیچ مرۆڤێك داگیر بكرێت، به‌تایبه‌تی شوێنه ئایینیه‌كان ده‌بآ له كاتی شه‌رو ئاڵۆزیشدا به باشترین شێوه پارێزراو بن، چونكه ته‌نها رێگه‌ی بسته زه‌وییه‌كیش نادرێت، له‌م باره‌وه پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رمان ده‌فه‌رمووێت: (مَن أَخَذَ شبراً مِن الأرْضِ ظُلماً؛ فإنَّه يُطَوَّقُهُ يومَ القيامَةِ مِن سَبْعِ أرضينَ) رواه الشيخان. واته: ئه‌وه‌ی به زوڵم ده‌ست به سه‌ر بسته زه‌ویێك دابگرێت، ئه‌وا خواى گه‌وره له رۆژی دواییدا له حه‌وت زه‌وی ده‌یباته خواره‌وه. یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان لێژنه‌ى بالاى فه‌توا 21/4/2016 |