لێژنەی باڵای فەتوای کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا رێژەی زەکات دیاری دەکات. لە روونکردنەوەکەی لێژنەی فەتوادا هاتووە: بە مەبەستی دیاریکردنی ئەندازەی هەر یەك لە (سەرفیترە)و (فیدیەی رۆژو)و (ئەندازەی زەکاتی پارە) لێژنەی باڵای فەتوای کوردستان دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە بۆ نرخی زێڕو گەنم و (قوتی غالب) بەم شیوەیەی خوارەوە بڕیاریدا: یەکەم: ئەندازەی سەرفیترە بۆ هەر کەسێك (3000) سێ هەزار دینارە. دووەم: ئەندازەی فیدیەی بەرژوونەبوون بۆ هەر رۆژێك (3000) سێ هەزار دینارە. سێیەم: ئەندازەی ئەو پارەی زەکاتی تێدا واجبە (4,500,000) چوار ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینارە، واتە: هەر کەسێك (چوار ملیۆن و نیو دیناری عێراقی) هەبێت و، ساڵی بەسەردا سووڕابێتەوە، واجبە بۆ هەر ملیۆنێك بیست و پێنج هەزار دیناری عێراقی بە زەکات بدرێت. |