روونكرده‌وه‌ی لیژنه‌ی فه‌توا ده‌رباره‌ی: (حوكمى پابه‌ندبوون به‌ یاسا و رێنماییه‌كانى هاتووچۆ)

له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م بابه‌ته‌ زۆر له‌ هاولاتیان گرنگى پێناده‌ن، له‌ پابه‌ند بوون به‌ یاسا و رِێنماییه‌كانى هاتووچۆ، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ى پێشیه‌وه‌ پابه‌ندن ئه‌م گرنگیه‌كى ته‌واوى پێ‌ ناده‌ن، به‌ بیانۆى ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌م یاسایانه‌ له‌ یاسا ده‌ستكرده‌كانن، یان له‌م جۆره‌ فه‌رمانانه‌ یه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ داینه‌به‌زاندووه‌، یان ده‌قى ئاینى له‌ سه‌ر نییه‌ له‌ قورئان و سونه‌تدا، هه‌روه‌ها چه‌ندین به‌هانه‌ى ترى بێ هێز كه‌ كردویانه‌ ته‌ به‌ڵگه‌، بۆیه‌ ده‌بینین كه‌وا رووداوه‌كانى هاتووچۆ بویته‌ دیارده‌یه‌كى به‌ر بڵاو، به‌م هۆیه‌ش رِۆژانه‌ زۆر له‌ هاولاتیان گیان له‌ ده‌ست ئه‌ده‌ن، وێراى دروست بوونى زه‌ره‌ر و زیانێكى زۆر له‌ مولك و سامانی گشتى و تایبه‌تى، له‌ به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ى سه‌ره‌وه‌ لێژنه‌ى فه‌تواى باڵا له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ دانشتنى رۆژى دووشه‌ممه‌ 25/1/ 2017 دوایى گفتوگۆیه‌كى تێر و ته‌سه‌ل  له‌ سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌، و به‌ سوود وه‌رگرتن له‌ ده‌قه‌كانى قورئانى  پیرۆز و سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوا و رِاى زانایانى فیقهی ئیسلامى و بنه‌ماكانى شه‌ریعه‌تى ئیسلام ئه‌م فه‌تواییه‌ى خواره‌وه‌ى تایبه‌ت به‌ ( حوكمى پابه‌ندبوون به‌ یاسا و رێنماییه‌كانى هاتووچۆ ) ده‌ركرد

ده‌توانن له‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ ته‌ماشای ده‌قی فه‌توایه‌كه‌ بكه‌ن:

 

http://www.zanayan.org/partuk/HukmiYasaiHatuCHo632017.pdf