دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای نه‌ورِه‌س بۆ بازرگانی گشتی به نوسراویان ژماره (42) له به‌رواری 20/2/2017 پرسیارێكیان ئاراسته‌ی لێژنه‌ى بالآى فه‌توا كرد سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه (هه‌ندێك له بازرگانه‌كانی بازار فێربوون رِۆنی به‌ستووی چێشت -كه تا ئێستا له عورفی بازارِدا به كێشانه (كگم) فرۆشراوه- به پێوانه و به لیتر ده‌یفرۆشن به هه‌مان ژماره به‌نمونه 12 كگم بـه 12 لیتر ده‌فرۆشن و له هه‌مان قوتووشدا كه پێشتر به‌كێشانه تیایدا ده‌فرۆشراو به نرخێكی تۆزێك كه‌متر له‌و نرخه‌ی كه به‌كیشانه پێیان ده‌فرۆشت كه ناكاته ئه‌و جیاوازیه‌ی كه له نیوان كیشانه‌ی 12 كگم و12 لیتره‌كه‌دا هه‌یه، ئایا ئه‌م كاره له رِوانگه‌ى شه‌رعیه‌وه دروسته؟ وه هه‌ر مادده‌یه‌كی دیكه‌ی تریش له‌و ماددانه‌ی كه پێیان ناوترێت مادده‌ی شل یان مادده‌ی رِه‌ق وه‌ك ماست ، هه‌نگوین ..هتد هه‌مان حوكمی هه‌یه ). لێژنه‌ی باڵای فه‌توا پاش بانگهیشتكردنی نوێنه‌رانی كۆمپانیای ناوبراو به‌مه‌به‌ستی رِونكردنه‌وه‌ی زیاتر و، دوایی لێكۆڵینه‌وه‌ى ورد له‌بابه‌ته‌كه و گه‌رِانه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌كانی فیقهی ئیسلامی و هاوشێوه‌كانی ئه‌م بابه‌ته له سه‌رچاوه‌كاندا له دانیشتنى رۆژى پێنج شه‌ممه 2/3/2017 گه‌یشته ئه‌م فه‌توایه‌ى خواره‌وه: http://www.zanayan.org/partuk/HukmiGorinipewane1322017.pdf |