دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێك له هاوڵاتیانی به‌ڕێز، پرسیار کرا ده‌رباره‌ی ئه‌و جۆره دوگمه‌و قۆپچانه‌ی ئێستا له‌لایه‌ن به‌رگدروه‌کانه‌وه به‌کاردێن، به‌تایبه‌تی ئافره‌تان، که دوگمه‌کان ئایه‌تی قورئانیان له‌سه‌ر نووسراوه له‌گه‌ڵ ته‌فسیری ئایه‌ته‌کان به زمانی فارسی، له‌و باره‌وه دکتۆر عومه‌ر مرۆ ئه‌ندامی لێژنه‌ی باڵای فه‌توای هه‌رێمی کوردستان له لێدوانێکی بۆ سایتی زانایان گووتی: ئه‌مه کارێکی باش نییه، چونکه ئه‌م دوگمه‌یه که ئایه‌تی قورئانی له‌سه‌ره له‌وانه‌یه بکه‌وێته ژێر پێیان، یان خاوه‌نه‌که‌ی پێی بچێته شوێنی وه‌ك ئاوده‌ست و ئه‌م جۆره شوێنانه، بۆیه داوا له موسڵمانانی کوردستان ده‌که‌ین ئه‌م شتانه به‌کار نه‌هێنن. |