كۆمه‌ڵه كه‌سێك له فه‌ره‌نسا به نیازی گێڕانی ئاهه‌نگێكی تایبه‌تین دژ به موسڵمانان.
ئاهه‌نگه‌كه، كه له پێگه‌ی فه‌یس بوك بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت، به شێوه‌یه‌كی كراوه ده‌بێت له شاری ئۆرلیانز، كه تێیدا رێژه‌یه‌كی زۆری ئارهقو بیره‌و گۆشتی به‌راز ده‌خورێت.
به پێێ راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی (لیبراسیۆن)ی فه‌ره‌نسی یه‌كێك له‌وانه‌ی ئاهه‌نگه‌كه ده‌گێڕێت سیاسه‌تمه‌دارێكی ناوچه‌یی راستڕه‌وه.
هه‌ندێك له چاودێران پێیان وایه، ئه‌و كارانه ره‌نگدانه‌وه‌ی سیاسه‌تی ساركۆزییه، كه ته‌قلیدی بیرۆكه‌كانی به‌ره‌ی نیشتیمانی ده‌كاته‌وه.
شایانی گووتنه ئه‌م حاڵه‌ته تووڕه‌بوونێكی زۆری له‌و وڵاته دروست كردووه.
|