به‌ڵگه‌و ڕونكردنه‌وه‌ی تایبه‌ت به واجب بوونی باڵاپۆشی(حیجاب)و په‌یوه‌ستییه‌كانی به‌ناوی خودای گه‌وره‌ی میهره‌بان الحمد لله رب العالمين، والصلاة والسلام علي سيدنا محمد وعلي آ‌له وصحبه والتابعين له‌م أجمعين إلي يوم الدين وبعد: ته‌وه‌ری یه‌كه‌م: به‌ڵگه‌ی واجب بوونی باڵاپۆشی (حیجابی شه‌رعی): هیچ گومان له‌ودا نییه كه باڵاپۆشی (حیجابكردن) بۆ ئافره‌تی موسڵمان له به‌رانبه‌ر پیاوانی نامه‌حره‌م به هه‌رشێوازێگ له شێوازه‌كانی باڵاپۆشی واجبێكی شه‌رعییه‌و پێویسته ئه‌نجام بدرێت كه سه‌لمێنراوه به ده‌قی راسته‌وخۆی قورئان‌و سوننه‌ت‌و ئیجماعی صه‌حابه‌و گشت زانایانی ئیسلام له چوارده سه‌ده‌ی رابوردوو، وه به‌شێكه له حوكمه جێگیركراوه‌كانی ئیسلام (الثوابت) به پێی زه‌مان و مه‌كان گۆڕانكاری نایه‌ت به سه‌ریدا چونكه به‌شێكی گرنگه له ره‌وشتی په‌سه‌ندو نیشانه‌ی عیفه‌ت‌و بته‌وی ئیمان‌و جێبه‌جێ كردنی فه‌رمانی خودا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یه‌تی (صلی الله علیه وسلم) به پێچه‌وانه‌یشه‌وه ده‌رچوونه له چوارچێوه‌ی ته‌شریعاتی پڕ له حیكمه‌تی ئیسلام‌و عاقیبه‌تی ئه‌و ده‌رچونه‌یش زۆر ترسناك‌و نه‌خوازراوه وه‌ك قورئان ده‌فه‌رموێت:{ وَمَنْ يُشَاقِقِ الرَّسُولَ مِنْ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُ الْهُدَي ويَتَّبِعْ غَيْرَ سَبِيلِ الْمُؤْمِنِينَ نُؤلِّهِ مَا تَؤلَّي ونُصْلِهِ جَهَنَّمَ وَسَا‌ءتْ مَصِيرًا } سورة النسا‌ء: 115. له‌و ده‌قه قورئانیانه‌ی كه راسته‌وخۆ باڵاپۆشی و حیجاب واجب ده‌كه‌ن كه ته‌واوی موفه‌سیرو راڤه‌كارانی ئیسلام باسیان كردووه به بێ جیاكاری (استثنا‌ء) ئایه‌ته پیرۆزه‌كانی:{ وَقُلْ لِلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَي جُيُوبِهِنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا لِبُعُولَتِهِنَّ..الَاية} (سورة النور: 31). {وَقَرْنَ فِي بُيُوتِكُنَّ وَلَا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ الْأُولَي} (سورة الَاحزاب: 33)، {وَإِذَا سَأَلْتُمُوهُنَّ مَتَاعًا فَاسْأَلُوهُنَّ مِنْ وَرَا‌وِ حِجَابٍ ذَلِكُمْ أَطْهَرُ لِقُلُوبِكُمْ وَقُلُوبِهِنَّ} (سورة الَاحزاب: 53) {يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُلْ لِأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَا‌ء الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِنْ جَلَابِيبِهِنَّ..الَاية} (سورة الَاحزاب: 59). تفسيرالبغوي (6/ 34). تفسيرابن عطية = المحررالوجيزفي تفسيرالكتاب العزيز (4/ 178). تفسيرالقرطبي (12/ 228). تفسير ابن أبي حاتم(10/ 3154). الدر المنثور للسيوطي 6/ 66. تفسير ابن كثير 6/ 471. هه‌روه‌ها له ده‌یان فه‌رمووده‌ی صه‌حیحی حه‌زره‌تدا(صلی الله علیه وسلم) ئه‌و حه‌قیقه‌ته راگه‌ێندراوه له‌وانه فه‌رموده‌ی حه‌زره‌تی عائیشه(رضي الله عنها):" رَحِمَ اللَّهُ نِسَا‌ءَ الْمُهَاجِرَاتِ الْأُؤلَ لَمَّا أَنْزَلَ اللَّهُ عَزَّؤجَلَّ: {وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَي جُيُوبِهِنَّ} شَقَقْنَ مُرُوطَهُنَّ فَاخْتَمَرْنَ بِهَا" أخرجه البخاري في التفسير، باب: "وليضربن بخمرهن علي جيوبهن" (8 / 489). هه‌روه‌ها فه‌رموده‌ی: المرأة عورة"سنن الترمذي (3/ 468)برقم(1173) صحيح ابن خزيمة (3/ 93) برقم (1685) عن ابن مسعود(رضي الله عنه). هه‌روه‌ها فه‌رموده‌ی: عقبه بن عامر (رضي الله عنه): أنه سأل النبي (صلي الله عليه وسلم) عن أختٍ له نذرت أنتحج حافية غير مختمرة، فقال: " مروها فلتختمر، ولتركب، ولتصم ثلاثة أيام ". رواه الإمام أحمد في "المسند" (4/145)، سنن أبي داود (3/ 233) رقم (3293)، سنن ابن ماجه (1/654)، سنن الترمذي (4/116)، وحسنه، سنن النسائي (7/20)، قال الخطابي رحمه الله: "أما أمره (صلي الله عليه وسلم) إياها بالاختمار، فلَان النذر لم ينعقد فيه؛ لَان ذلك معصية، والنسا‌ء مأمورات بالاختمار والاستتار. اهـ ""معالم السنن" للخطابي (4/ 376). هه‌روه‌ها له ته‌فسیری ابن أبی حاتم دا هاتووه: عن ابن عباس (رضي الله عنهما) في هذه الَاية (يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِنْ جَلَابِيبِهِنَّ) قال: أمر الله نسا‌ء المؤمنين إذا خرجن من بيوتهن في حاجة أن يغطين وجوههن من فوق رؤوسهن بالجلابيب، يبدين عينا واحدة". وفي عون المعبود وحاشية ابن القيم (11/ 106) (باب في قول الله تعالي يدنين عليهن من جلابيبهن.. الَاية بتمامها) قال العظيم آ‌بادي: "الجلباب ردا‌ء فوق الخمار تستر من فوق إلي أسفل يعني يرخينها عليهن ويغطين وجوههن وأبدانهن، قال السيوطي: هذه آ‌ية الحجاب في حق سائرالنسا‌ء ففيها وجوب سترالرأس والوجه عليهن" وعن أم سلمة (رضي الله عنها) قالت: لما نزلت هذه الَاية (يدنين عليهن من جلابيبهن) خرج نسا‌ء الَانصار كأن علي رؤوسهن الغربان من أكسية سود يلبسنها» وعن صفية بنت شيبة، عن أم سلمة قالت: لما نزلت هذه الَاية يدنين عليهن من جلابيبهن خرج نسا‌ء الَانصار كأن علي رؤوسهن الغربان من السكينة وعليهن أكسية سود يلبسنها». تفسير ابن أبي حاتم(10/ 3154) بأرقام (17783)و(17784)و(17785). ته‌نانه‌ت قورئانی پیرۆز كه پیره‌ژنی جیاكردووه‌ته‌وه له ئافره‌تانی گه‌نج له شێوازی باڵاپۆشیدا به‌ڵام ده‌فه‌رموێت نابێت ئه‌ویش به بێ پۆشاك خۆی برازێنێته‌وه‌و خۆی ده‌ربخات، واته دروسته ته‌نها ئیكتیفا بكات به لیباسه‌كانی به بێ عه‌بایه‌كی سه‌رتاسه‌ری، وه‌ك ده‌فه‌رموێ: (والْقَواعِدُ مِنَ النِّسَا‌ء اللَّاتِي لَا يَرْجُونَ نِكَاحًا فَلَيْسَ عَلَيْهِنَّ جُنَاحٌ أَنْ يَضَعْنَ ثِيَابَهُنَّ غَيْرَ مُتَبَرِّجَاتٍ بِزِينَةٍ) پاشان ده‌فه‌رموێت ئه‌ویش ئه‌گه‌ر ته‌واو باڵا پۆشی جێ به‌جی بكات و عه‌بای پاڵاپۆش به‌كاربهێنێت ئه‌وا بۆی باشتره: (وأن یستعففن خیر لهن) (سورة النور: 60). هه‌روه‌ها له فه‌رموده‌ی صه‌حیحدا پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه له‌و ئافره‌تانه‌ی كه ته‌واو باڵاپۆش نین‌و پۆشاكی ته‌نك‌و سه‌رنج راكێش له به‌رده‌كه‌ن كه عقوبه‌كه‌یان ئه‌وه‌یه كه هه‌رگیز ناچنه به‌هه‌شته‌وه، مه‌گه‌ر ته‌وبه بكه‌ن‌و بگه‌ڕینه‌وه‌و باڵاپۆشی راسته‌قینه بن، وه‌ك ده‌فه‌رموێت: عن أبي هريرة (رضي الله عنه) قال رسول الله (صلي الله عليه وسلم): « صنفان من أهل النار لم أرهما قوم معهم سياط كأذناب البقر يضربون بها الناس ونسا‌و كاسيات عاريات مميلات مائلات ر‌ووسهن كأسنمة البخت المائلة لايدخلن الجنة ولايجدن ريحها وإن ريحها ليوجد من مسيرة كذا وكذا».صحيح مسلم (6/ 168) برقم(5704) هه‌روه‌ها فه‌رموده‌ی صه‌حیحی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) كه (أم المۆمنین حه‌زره‌تی عائشه(رضي الله عنها)له پێغه‌مبه‌ره‌وه ده‌یگێڕیته‌وه(صلی الله علیه وسلم)كه فه‌رمویه‌تی: " ما من امرأة تخلع ثيابها في غير بيت زوجها إلا هتكت ما بينها وبين الله من حجاب" رواه أبو داود رقم (4009) و (4010) في الحمام في فاتحته، والترمذي رقم (2803) و (2804) في الَادب: باب ما جا‌و في دخول الحمام، وقال: "هذا حديث حسن". زۆرێكی تریش له‌و فه‌رمودانه‌ی كه جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه له سه‌ر واجبوونی باڵاپۆشی.. بۆیه ئیجماعی زانایان دامه‌زراوه له سه‌ر واجب بوونی حیجاب و باڵاپۆشی بۆ ئافره‌تان له به‌رانبه‌ر پیاوانی نامه‌حره‌م، واته به سفوری‌و بێ باڵاپۆشی دروست نییه بچنه ده‌ره‌وه، مه‌گه‌ر هۆكارێكی شه‌رعی وه‌ك كاتی پشكنینی پزیشكی ئه‌ویش به پێی پێویست‌و به ئه‌ندازه‌ی خۆی، له‌و زانایانه‌ی كه ئه‌م كۆده‌نگییه‌یان باس و نه‌قڵكردووه: (الإمام أبو عبد الله الشافعي وإمام الحرمين الجويني وحجة الإسلام ابو حامد الغزالي وشيخ الإسلام أبو زكريا النووي حافظ الإسلام ابو الفضل العسقلاني، الإمام أبو محمد بدر الدين العيني، الإمام شهاب الدين ابن رسلان والشيخ ابن تيمية.. ده‌یانی تیشش. بڕوانه: روضة الطابين وعمدة المفتين للنووي 5/ 366 ، 7/ 21)، إحيا‌ء علوم الدين للغزالي: (4/729)، فتح الباري للعسقلاني: (9/ 248) عون المعبود في شرح سنن أبي داوود للعظيم آ‌بادي الصديقي: (11/109)، مجموع الفتاوي لابن تيمية: (15/ 372). بێ گومان نه‌قڵی ئیجماع له مه‌ڕ پێویستی باڵاپۆشی بۆ ئه‌وه‌یه كه به‌ڵگه‌كان ئه‌گه‌رچی هه‌ندێكیان (ظني الثبوت يان ظني الدلالة)بن، دوای ئیجماع و كۆده‌نگی هیچ كه‌س ناتوانێت بڵێت باڵاپۆشی واجب نیه، وێڕای ئه‌وه‌ی كه ئایه‌ته‌كانی حیجاب وه‌ك (قطعي الثبوت)ن هه‌روه‌ها (قطعي الدلالة)یشن لای زانایانی ئیسلام. بۆیه زانایانی هه‌رچوار مه‌زهه‌بی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت له سه‌ر واجب بوونی باڵاپۆشی كۆكن، وه به نیسبه‌ت داپۆشینی ئافره‌ت له به‌رانبه‌ر نامه‌حره‌مدا بۆ ده‌ست و ده‌موچاوی له كاتی بوونی فیتنه‌و فه‌سادی خه‌ڵكدا جگه له كاتی نوێژ پێیان واجبه، به‌ڵام له كاتی هێوربوونه‌وه‌و نه‌بوونی فیتنه حه‌نه‌فیه‌كان‌و مالیكیه‌كان‌و قه‌ولێكی شافیعیه‌كانیش له سه‌ر ئه‌وه‌یه كه دروسته ئافره‌ت ده‌ست‌و ده‌مو چاوی ده‌ربخات، به‌ڵام لای حه‌نبه‌لیه‌كان‌و راجیحی مه‌زهه‌بی ئیمامی شافیعیش ئه‌وه‌یه كه ده‌ست‌و ده‌موچاویشیان پێویسته دابپۆشرێت له به‌رانبه‌ر نا مه‌حره‌مدا. به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا راجیج و رای په‌سه‌ند لای ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر ئافره‌ت ترسی فیتنه‌ی نه‌بوو ئه‌وا بۆی هه‌یه ده‌ست و ده‌موچاوی ده‌ربخات. به‌ڵێ لای هه‌موان ته‌ماشاكردنیان له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه به شه‌هوه‌ت هه‌ر حه‌رامه، بۆیه ئه‌گه‌رچی ئافره‌ت بۆی دروست بێت ده‌ست‌و ده‌موچاوی ده‌ربخات به تایبه‌ت له كاتی مامه‌ڵه‌كردن و پشكنینی پزشكی و شه‌هاده‌ت داندا ئه‌وا بۆ نامه‌حره‌م نییه كه به شه‌هوه‌ته‌وه ته‌ماشای بكات.. ئه‌مانه‌یش هه‌ندێك له‌ده‌قه‌كانی هه‌رچوار مه‌زهه‌بی ئیسلامه: 1ـ مذهب الحنفية: الَاصل في المذهب الإمام أبي حنيفة (رحمه الله) أنه يجوز للمرأة كشف وجهها وكفيها عند الَامن من الفتنة". "المبسوط للسرخسي" (10/ 152 - 153) ."اللباب في شرح الكتاب" (1/62) "تبيين الحقائق شرح كنز الدقائق" للزيلعي (1/96) 2ـ مذهب المالكية جا‌و فيه:" وعورة الحرة مع رجل أجني مسلم جميع جسدها عدا الوجه والكفين ظهرًا وبطنا، فالوجه والكفان ليسا عورة، فيجوز لها كشفهما للَاجنبي، وله نظرهما إن لم تخش الفتنة.." ينظر: جواهر الإكليل في شرح مختصر العلامة الشيخ خليل في مذهب الإمام مالك إمام دار التنزيل" (1/41) ، و"شرح منح الجليل علي مختصر العلامة خليل" للشيخ محمد عليش (1/33) ، و"إكمال إكمال المعلم" للَابي (5/430) . 3ـ مذهب الشافعية جا‌ء فيه: علي المرأة ستر جميع بدنها وجهها وكفيها من رؤوس الَاصابع إلي المعصم ظهرَا وبطنَا. وإن وجه المرأة وكفيها عورة في النظر، لا في الصلاة" وقال بعضهم: لا يحرم عند أمن الفتنة وعدم الشهوة. ينظر: روضة الطالبين (7/21)،إحيا‌ء علوم الدين: (1/ 728 - 729) مغني المحتاج (3/ 128) نهاية المحتاج: (2/8)، (6/187)، السراج الوهاج (ص 52) إعانة الطالبين: (1/113). 4ـ مذهب الحنابلة قال علا‌ء الدين المرداوي الحنبلي: (قوله: "والحرة كلها عورة، حتي ظفرها وشعرها إلا الوجه" وقالوا: كل بدنها عورة خارج الصلاة، فيجب سترها". الإنصاف في معرفة الراجح من الخلاف علي مذهب الإمام المبجل أحمد بن حنبل" (1/452) وفي المغني لابن قدامة: " قال أحمد : قد اتفق عامتهم علي الدرع والخمار، ومازاد فهو خير وأستر، ولَانه إذا كان عليها جلباب، فإنها تجافيه راكعة وساجدة". المغني (2/330)، وجا‌و في شرح العمدة في الفقه لابن تيمية (ص: 266) عند قوله سبحانه: {وَلا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إلا مَا ظَهَرَ مِنْهَا} قال ابن عباس هو الوجه والكفان وهو كما قال لَان الوجه والكفين يظهران منها في عموم الَاحوال ولا يمكنها سترهما مع العمل المعتاد ولَانه قال: {وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَي جُيُوبِهِنَّ} فأمرهن بإرخا‌ء الخمر علي الجيوب لستر أعناقهن وصدورهن فلو كان سترالوجه واليدين واجبا لَامر كما أمر بستر الَاعناق. وعن أسما‌و(رضي الله تعالي)عنها أن النبي (صلي الله عليه وسلم) قال: "إذا بلغت المرأة المحيض لم يصلح أن يري منها إلا هذا وهذا وأشار إلى وجهه وكفيه" رواه أبوداود وذكرها لإمام أحمد". وجا‌و في الملخص الفقهي لصالح فوزان: (1/ 110): " هذه النصوص وما جا‌و بمعناها من الكتاب والسنة، وهي كثيرة شهيرة، تدل علي أن المرأة كلها عورة أمام الرجال الَاجانب، لايجوز أن يظهر من بدنها شي‌و بحضرتهم في الصلاة وغيرها، أما إذا صلت في مكان خال من الرجال الَاجانب؛ فإنها تكشف وجهها في الصلاة؛ فهو ليس بعورة في الصلاة، لكنه عورة عند الرجال غيرالمحارم؛ فلا يجوز نظرهم إليه". ته‌وه‌ری دووه‌م: به پێی ئه‌و به‌ڵگه‌و سه‌رچاوانه‌ی كه له سه‌ره‌وه به درێژی روونكرایه‌وه ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا وێڕای جه‌ختكردنه‌وه‌ی له سه‌ر واجب بوونی باڵاپۆشی له سه‌ر ئافره‌تانی موسڵمان رایده‌گه‌ێنێ كه: 1ـ سه‌ره‌تا حیجاب پێویسته له دڵ و ده‌روونه‌وه ده‌ستپێبكات وه‌ك زانایان فه‌رمویانه، پاشان حیجابی په‌ڵ و پۆو لاشه‌و جه‌واریح، چونكه ئه‌گه‌ر باڵپۆشی هه‌ڵقوڵاوی دڵ‌و ده‌روون بوو ئه‌وا هه‌رگیز گۆڕان نایه‌ت به‌سه‌ریدا‌و په‌یوه‌ست نابێت بوونه‌كه‌ی به حوكم‌و ده‌سه‌ڵات‌و سسته‌مێكی دیاری كرا‌و، به‌رده‌وام ده‌م ده‌مێنێته‌وه تا مردن. 2ـ له كوردستاندا باڵا پۆشی سوپاس بۆ خودا هه‌ڵقوڵاوی دڵ و ده‌روونه‌و زاده‌ی په‌یڕه‌وكردنه له شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلام و نه‌ریت‌و كلتوری جوانی ره‌سه‌نی نه‌ته‌وایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریه له دێر زه‌مانه‌وه، موڵك و مۆری هیچ كه‌س‌و تاقم‌و لایه‌نێك نییه. هه‌روه‌ها كولتوری نامۆ‌و هاورده‌كراو نییه به پێچه‌وانه‌ی سفوری‌و خۆده‌رخستن. كه هه‌وڵێكه له نه‌یارانی ئیسلامه‌وه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری ئیسلام په‌روه‌ر بۆ سه‌رده‌می جه‌هاله‌ت‌و نه‌فامی كه ئه‌مه‌یش قبوڵنه‌كراوه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك، {أَفَحُكْمَ الْجَاهِلِيَّةِ يَبْغُونَ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللَّهِ حُكْمًا لِقَوْمٍ يُوقِنُونَ} (سورة المائدة: 50). 3ـ تافره‌تانی موسڵمان له كوردستاندا به خواهیشتی خۆیان‌و بێ هیچ سانسۆر‌و ئیكراهێك باڵاپۆشن { لَا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ قَدْ تَبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنَ الْغَيِّ} (سورة البقرة: 256) بۆیه پێویسته رێزیان لێ بگیرێت. 4ـ ئه‌مه‌ی كه باسمانكردووه حوكمی ئیسلامه بۆ واجب بوونی باڵا پۆشی پێویسته رێزی لێ بگیرێت، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكیش له دونیای ئێستادا ئازاد بێت له نه‌پۆشینی باڵاپۆشیدا ئه‌وه پێویسته بزانێت كه گوناهباره‌و له قیامه‌تدا خۆی به‌رپرسیاره له ئاكامی كرده‌وه‌كانی. 5ـ واتای ئه‌وه نییه كه هه‌ركه‌سێت باڵپۆش نه‌بوو ئیتر ده‌رچووه له دائیره‌ی ئیسلام و یاخود بێ ره‌وششته به واتا زاراوه‌یه‌كه‌ی به‌ڵكو گوناهباره‌و پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ لای خودا به تایبه‌ت كه ئێستا مانگی ته‌وبه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زانه.. هه‌روه‌ك چۆن ته‌نها باڵاپۆشیش میزان نییه بۆ چاكی‌و باشی خاوه‌نه‌كه‌ی. به‌ڵأم بێ گومان هێمایه‌كی گه‌وره‌ی پابه‌ندبوونه به شه‌رعی خوداوه. 6ـ شێوازی باڵاپۆشین كورتنه‌كراوه‌ته‌وه له عه‌باپۆشین یان هه‌رشێوازێكی حیجاب كه ده‌پۆشرێت به‌ڵكو گرنگ ئه‌وه‌یه ئافره‌تی موسڵمان كه ده‌چێته ده‌ره‌وه له ماڵه‌وه یاخود له به‌رانبه‌ر پیاوی نامه‌حره‌م ده‌وه‌ستێته‌وه یان هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات پێویسته جگه له ده‌ست‌و ده‌موچاوی هه‌موو لاشه‌ی داپۆشراو بێت به شێوازێك كه جێگه‌ی سه‌رنجی دڵ نه‌خۆشان نه‌بێت. ئه‌توانین بڵێن كه جل و به‌رگی ره‌سه‌نی كورده‌واری دایك و داپیرانمان یه‌كێكه له باشترین جۆری باڵاپۆشین له ئیسلامدا. 7ـ داواكارین له هه‌موو خۆشكانی موسڵمان كه خۆڕاگربن له به‌رانبه‌ر ته‌وژمی بێ باوه‌ڕان‌و تانه‌ی جاهیل و نه‌فامان، ئه‌گه‌رچی پێمان وایه كه پڕوپاگه‌نده‌ی نه‌یارانی ئیسلام و نه‌خوێنده‌وارو دڵنه‌خۆشان كاریگه‌ر نه‌بوه‌و هه‌رگیزیش نابێت له سه‌ر بیروباوه‌ڕی پۆڵائاسای دامه‌زراویان. 8ـ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت له په‌نا مافی تاك‌و ئازادی ڕادا ئافره‌تانی سه‌ربه‌رز واز له باڵاپۆشی بهێنن، ئه‌وا ته‌نها مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه كه ئافره‌تان به كاربهێنن بۆ ئامانجی نه‌گریسی خۆیان، له حه‌یاو رێزیان كه‌مكه‌نه‌وه، وه‌ك كاڵایه‌كی بێ‌نرخ ماڵه‌ی بازرگانی پێوه بكه‌ن. كه ئه‌مه‌یش گه‌وره‌ترین بێ رێزییه كه به‌رانبه‌ریان ده‌كرێت، جگه له‌وه‌ی كه گوناهو تاوانێكی گه‌وره‌یه له ئاینی به‌رزی پاكیزه‌ویستی ئیسلامدا. ئه‌و ئایینه‌ی كه سه‌رتاپای یاساكانی رێزگرتنه له ئافره‌ت و پیاو ومنداڵ، له بچوك‌و گه‌وره، هه‌ژارو ده‌وڵه‌مه‌ند، كرێكار‌و فه‌رمانبه‌رو جوتیار، دراوسێ و مێوان و خزم و بێگانه، له ته‌واوی مرۆڤایه‌تی.. 9ـ ئه‌ركی سه‌رشانی دایك‌و باوكانی موسڵمانه كه زۆر وشیابن له به‌رانبه‌ر راگه‌یاندنه‌كان به تایبه‌ت به‌رنامه به‌ناو كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فیكرییه‌كان، هه‌روه‌ها زنجیره ته‌له‌فزیونیه‌كان به تایبه‌ت دۆبَلاژكراوه بێ په‌رده‌كان هه‌روه‌ها شێواز‌و كات‌و سات‌و جۆری سایت‌و به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌ته‌كانی ئینته‌رنێت، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامی به شێوازی نه‌رم و نیانی‌و دوور له توند‌و تیژی هانی كچه‌كانیان بده‌ن له ته‌مه‌نێكی گونجاو‌دا پاڵاپۆش بن، له‌چك بكه‌ن‌و قاچیان دابپۆشن، چونكه كه له ته‌مه‌نێكی شایسته‌دا فێرنه‌كران دواتر زۆر ئاسته‌مه بۆیان باڵپۆشیی.. 10ـ داواكارین له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه چابه‌ند بێت به ده‌ستوری عێراق‌و یاسا كارپێكراوه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌مه‌ر پێویستی رێزگرتن له ئایین‌و بیروباوه‌ڕ وه به زووترین كات سنورێك دابنێت بۆ ئه‌و ده‌زگاو كه‌ناڵ و تاك‌و گروپانه‌ی كه بێ رێزییان نوواندووه‌و ده‌ینوێنن له به‌رانبه‌ر پیرۆزیه‌كانی ئیسلام، كه حیجاب یه‌كێكه له‌هێماو شه‌عایره پیرۆزه‌كانی ئیسلام كه واجبی هه‌موو لایه‌كه به‌رز ڕای بگرێت: {ذَلِكَ وَمَنْ يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِنْ تَقْؤي الْقُلُوبِ} (سورة الحج: 32). 11ـ داواكارین له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئاینی سنورێك دابنێت بۆ ئه‌و به‌ناو مه‌لاو نوێخوازیه‌وه ته‌شهیر ده‌كه‌ن به پیرۆزیه‌كانی ئیسلام‌و به ئاشكرا له ده‌زگاكانی راگه‌یاندندا بنچینه ره‌وشتیی و باوه‌ڕیه‌كانی ئیسلام له‌كه‌دار ده‌كه‌ن رێ‌و جێگه (ئیجرائات)ی توندی یاساییان ده‌رهه‌ق بگرێته به‌رو سنورێكیان بۆ دیاری بكات و بیانداته دادگا، هه‌روه‌ها له وتار‌و پێشنوێژی موسڵمانان دوریان بخاته‌وه چونكه ئه‌و كه‌سانه ته‌مسیلی ته‌نها خۆیان ده‌كه‌ن نه‌ك ئاینی پیرۆزی ئیسلام وه خاوه‌ن بیرێكی چه‌وتی لاده‌رن. 12ـ داواكارین له به‌رێز مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان كه هه‌ر به‌ناو مه‌لاو نیمچه خوێنه‌وارێك سنووری له‌و باره‌وه‌و هاوشێوه‌كانی تێپه‌ڕاند ده‌مه‌و ده‌ست له ئه‌ندامیه‌تی یه‌كێتی زانایانی و له ریزه‌كانی خۆی ده‌ری بكات و رووبه‌ڕووی یاسایشی بكاته‌وه. 13ـ وشیاری ده‌ده‌ینه ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به هه‌موو جۆره‌كانی له هه‌رێمی كوردستان كه زۆر به وشیاری و وریاییه‌وه مامه‌ڵه له گه‌ڵ ته‌وه‌رو چه‌مكه‌كانی تایبه‌ت به ئایینی پیرۆزی ئیسلام و هه‌موو پیرۆزیه‌كانی تریش له ئایین‌و ئاینزاكانی كوردستان بكه‌ن، وه به‌ناوی ئازادی راگه‌یاندن‌و ئازادی تاكه‌وه ژه‌هری بێ باوه‌ڕی له به‌رنامه‌كانیاندا نه‌ڕێژن، چونكه بێریَِزی نواندن به رانبه‌ر ئایین‌و چه‌مكه‌كانی به هه‌ر شێوه‌و هه‌ر پاساوێك بێت قبوڵ نه‌كراوه ده‌بێته هۆی لێكترازانی ئاسایش‌و ئاشتی كۆمه‌ڵاتی كه دواجار ئه‌وان لێی به‌رپرسیار ده‌بن. 14ـ هه‌ركه‌سێكیش هه‌ر شوبهه‌و گومانێكی هه‌یه سه‌باره‌ت به حوكمی واجبی باڵاپۆشی با بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رچاوه‌كانی تایبه‌ت به فیقهی ئیسلامی هه‌ر چوار مه‌زهه‌ب، هه‌روه‌ها راڤه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانایانی ته‌فسیرو فه‌رموده‌و زانستی ئه‌خلاق به تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و ده‌قه ئاشكرایانه‌ی كه له‌م فه‌توایه‌دا به نمونه باسمانكردوون.. بۆ زیاتر دڵنیایی.. والله تعالی أعلم. وصلی الله علی سیّدنا وسندنا محمد وعلی آ‌له وصحبه أجمعین. ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له هه‌رێمی كوردستان 5 رمضان 1440 كۆچی 20 ی بانه‌مه‌ڕ 1719 كوردی 10 ئایاری/5/ 2019 زاینی http://www.zanayan.org/book_pro.php?id=156&scheme= |