بەشی عەرەبی سایتی زانایان دەست بەكار بوو


دوای ئەوەی بۆ ماوەی دوو ساڵ بەشی كوردی ماڵپەڕی زانایان بەردەوام بوو، لە ئێستادا بەشی عەرەبیشی كرایەوە.

لەو بارەوە مەلا جەعفەر گوانی بەرپرسی راگەیاندنی یەكێتی زانایان لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی زانایان گووتی: پاش ئەوەی لە بەشی كوردی سوپاس بۆ خوای مەزن‌و، بە تەوفیقی خوای گەورە‌و پاشان بە هەوڵ‌و هیممەتی هاوكاران بە شێوەیەكی چالاك لە خزمەت خوێنەرانمان بووین، بەتایبەتی لە گەیاندنی كار‌و چالاكییەكانی زانایان‌و مامۆستایانی ئایینی هەرێمی كوردستان، پاشان یەكێتی زانایان لەو قۆناغە تێپەڕی، كە پەیوەندییەكانی تەنها بە ناوەوەی هەرێمی كوردستانەوە بەسترابێتەوە، ئێستا پەیوەندی لەگەڵ چەندان ناوەندی ئیسلامی‌و عەرەبی هەیە، بۆیە بە پێویستمان زانی بەشی عەرەبیش بكەینەوە، كە ئێستا خۆشبەختانە دەست بەكار بووین لە بەشی عەرەبی، هیوادارین بتوانین پەیامی مەلای كورد بەم بەشە بە جیهانی دەرەوە بگەیەنین، هەر لێرەشەوە داوا لە خوێنەران‌و هاوكارانمان دەكەین، چۆن هەمیشە لە بەشی كوردی هاریكارییان كردووین، لە بەشی عەرەبیش هاوكارمان بن.

دەتوانن بەم لینكە راستەوخۆ بچنە ناو بەشی عەرەبی: