سۆران: ناوچه‌ی خه‌لیفانی یه‌كێتی زانایان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ كۆده‌بێته‌وه‌و ناوچه‌ی دیانای زانایان گه‌شتێك بۆ زانایانی سنوره‌كه‌ی سازده‌كات‌و

 

راگه‌یاندنی لقی سۆران

رۆژی 11/7/2012 له‌سه‌ردانێكیدا بۆ ناحیه‌ی خه‌لیفان ناوچه‌ی خه‌لیفانی یه‌كێتی زانایان، به‌ سه‌رپه‌رشتی مامۆستا مه‌لا كامه‌ران سه‌لام به‌رپرسی ناوچه‌، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز احمد قادر روستایی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ كۆبۆوه‌.

 

ئه‌مه‌و له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا رێوشوێنی تایبه‌ت وخۆئاماده‌كردن بۆمانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان گفتۆگۆی له‌باره‌وه‌ كراو، جه‌خت له‌سه‌ر پاراستنی رێزگرتن له‌و مانگه‌كرایه‌وه‌، هه‌روه‌ك ناوچه‌كه‌ش پاڵپشتی خۆی له‌مه‌ڕ سه‌رخستنی كاره‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانی بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌كه‌ دووپاتكرده‌وه‌و، هه‌ماهه‌نگی وپته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانیان به‌زه‌روره‌ت زانراو، له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌ ده‌ربڕی و هیوای خواست به‌رده‌وامیان هه‌بێت.

 

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 12/7/2012به‌ به‌شداری به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا عه‌بدولڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان و، مامۆستا مه‌لا خالد مه‌له‌كی به‌رپرسی لق و، مه‌لاوه‌یسی مه‌لا سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران، ناوچه‌ی دیانای یه‌كێتی زانایان گه‌شتێكی بۆ زانایانی سنوره‌كه‌ی له‌ دۆلی مه‌له‌كان سازكرد؟

 

ئه‌مه‌و له‌گه‌شته‌كه‌دا، هه‌ریه‌ك له‌ناوچه‌ی خه‌لیفان و سۆران و رواندزو مێرگه‌سوری یه‌كێتی زانایان ده‌عوه‌ت كرابوون‌و، تیایدا سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له‌ وتارێكیدا وێرای ده‌ستخۆشی له‌ناوچه‌ی دیانا، هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر چه‌ند خالێكی گرنگ كرد، سه‌باره‌ت به‌ رۆڵی زانایان له‌مه‌ڕ وشیاری وچۆنیه‌تی به‌ره‌و پێشبردنی بزاڤی ئاینی له‌كوردستان‌و رێكخستنه‌وه‌ی وتاری هه‌ینی و، هه‌ڵسه‌نگاندنی له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و زیاتر هاوچه‌رخكردنی وتاری ئاینی له‌كوردستان.

 

شایه‌نی باسه‌: دوای خوێندنه‌وه‌ی چه‌ندین سرودی ئاینی و، به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش و به‌سوود، به‌رێز مه‌لا یونس حمدامین به‌رپرسی ناوچه‌ی دیانا، به‌ناوی ناوچه‌كه‌یه‌وه‌ سوپاسی به‌شداربوونی سه‌رۆكی زانایان وستافی لق وئه‌وقافی سۆران وسه‌رجه‌م ناوچه‌كانی زانایانی كرد له‌ گه‌شته‌كه‌یان .