دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی كه كۆمپانیای نه‌وڕه‌س/ لقی هه‌ولێر، له به‌رواری 21/9/2019 به ژماره 11/32 پرسیارێكیان ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان كردبوو، سه‌باره‌ت به حوكمی سپیكردنی ئارد، و جیاوازی كێشی نۆك و فاسۆلیا و به‌رهه‌مه خۆراكیه وشكه‌كانی تر، له زستانان و هاویناندا و دیاریكردن و نووسینی وه‌زنه‌كانیان له‌سه‌ر كیسه‌كانیان له‌كاتی (تعبئه) كردنیان؛ ئه‌نجومه‌ن له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا له‌به‌رواری 19/11/2019 دوای لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون بۆ ئه‌م بابه‌ته‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌ڵگه‌و داڕشته شه‌رعیه‌كان به‌م شێوازه‌ی خواره‌وه وه‌ڵامی كۆمپانیای ناوبراوی دایه‌وه. لە بەشێکی فەتوایەکە هاتووە: ئه‌گه‌ر ئاردەکە به مادده كیمیاویه‌كان، یان هه‌ر شتێكی دیكه‌ی زیانبه‌خش ئه‌م كرداره ئه‌نجامدرا؛ ئه‌وه درووست نی یه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌لمێنرا كه له ڕووی ته‌ندرووستیه‌وه زیانی هه‌یه بۆ به‌كارهێنه‌رانی. بۆ بینینی دەقی فەتوایەکە کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکە: http://www.zanayan.org/book_pro.php?id=181&scheme= |