لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان گه‌شتێكی كوێستانی بۆ زانایانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ سازده‌كات

 

 راگه‌یاندنی لقی شه‌قڵاوه‌:

رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 11/7/2012ز لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان، گه‌شتێكی سازكرد بۆ زانایانی ئایینی ده‌ڤه‌ری شه‌قڵاوه‌، به‌ هه‌موو رێكخراو و ناوچه‌كانیه‌وه‌، له‌ دۆڵی مه‌له‌كان.

 

ئه‌مه‌و له‌ پاش گه‌یشتنی زانایان بۆ جێگای مه‌به‌ست، به‌رێز مامۆستا مه‌لا ته‌حسین خۆشناو به‌رپرسی لق به‌ وته‌یه‌كی كورت به‌خێرهێنانی زانایانی كرد، پاشان دانیشتنه‌كه‌ رازێنرایه‌وه‌ به‌ نوكته‌و قسه‌ی خۆش و هۆنراوه‌ی به‌جۆش له‌لایه‌ن زانایانه‌وه‌.