دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند هاوڵاتیه‌ك پرسیاری ئه‌وه‌یان كرد، كه ئایا دروسته زه‌كات پێشبخرێ له‌كاتی خۆی؟ به‌تایبه‌ت له‌و قۆناغه هه‌ستیاره‌ی ئێستا، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته هاوكاریه‌ك بۆ خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت؟ ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا ڕایده‌گه‌ینێت: كه له‌رووی شه‌رعه‌وه دروسته ئه‌و كه‌سانه‌ی ماڵی زه‌كاتیان هه‌یه زه‌كاته‌كانیان پێش بخه‌ن، به تایبه‌ت له به‌ر ئه‌م بارودۆخه تایبه‌ته‌ی كه هه‌رێمه‌كه‌مان پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، كه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی زۆر له كه‌م ده‌رامه‌ته‌كان ناتوانن بچنه سه‌ر كاره‌كانیان‌و بژێوی ڕۆژانه‌یان په‌یدا بكه‌ن، به‌مه‌رجێك ئه‌و زه‌كاته بدرێته كه‌سانێكی هه‌ژاری وا كه تا كاتی ڕاسته‌قینه‌ی زه‌كات دانه‌كه هه‌ر به هه‌ژاری بمێننه‌وه. لە بەشێکی تری فەتوایەکە هاتووە: ئه‌مه‌ش ڕای زانایانی مه‌زهه‌بی ئیمامی حه‌نه‌فی‌و شافیعی‌و حه‌نبه‌لی له‌سه‌ره، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی عه‌بباس مامی پێغه‌مبه‌ر -درودی خوای له‌سه‌ر بێت- داوای كرد زه‌كاته‌كه‌ی پێش هاتنی كاتی خۆی بدات ئه‌ویش ڕوخسه‌تی پێداوه. بۆ بینینی دەقی فەتوایەکە کلیک لەم لینکەی خوارەوە بکە: http://www.zanayan.org/book_pro.php?id=198&scheme= |