قال الله تعالی: { فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ } (سورة النحل: 43). الحمد لله والصلاه والسلام علی سیدنا رسول الله وعلی اله وصحبه والتابعین له‌م بإحسان إلی یوم ا‌لدین: دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی فه‌توای لقی ڕانیه وقهڵادزهی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به نوسراوی ژماره (103) له ڕێكه‌وتی 25/8/2020 پرسیاریان كرد له ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای سه‌باره‌ت به‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی كه له ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان بڵاو بووه‌ته‌وه و مشت و مڕی له‌سه‌ر دروست بووه له‌نێوان زانایان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه، سه‌باره‌ت به كرینه‌وه‌ی كاڵا‌و زیڕ به نرخێكی زۆر به قه‌رز و فرۆشتنه‌وه‌ی به نرخێكی كه‌متر به حازر و چه‌ند شێوه‌یه‌كی تری ئه‌م مامه‌ڵه‌یه.. به‌و شێواز‌و درێژیه‌ی كه له ده‌قی پرسیارهكهیاندا هاتووه، ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌ریم دوای تاوتوێ كردنی بابه‌ته‌كه و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌كانی و ڕه‌چاو كردنی مه‌به‌سته باڵاكانی شه‌ریعه‌ت بڕیاریدا كه: زوربه‌ی شێوازه‌كانی ئه‌و مامه‌ڵه‌یه یان له خودی خویانداحهرامن، یان سهردهكێشێن بۆ حه‌رام، له‌به‌ر ئه‌م به‌ڵگه‌و هۆكارانه‌ی خواره‌وه: 1- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فرۆشتنی هه‌ر كاڵایه‌ك پێش وه‌رگرتنی حه‌رامه، پێغه‌مبه‌ر -صلی الله علیه وسلم- ڕیگری له‌وه كردووه كه كاڵایه‌ك بفرۆشرێ پێش ئه‌وه‌ی وه‌ربگیرێ و (قبض) بكرێ (صحیح ابن حبان 11/361) له‌و مامه‌ڵه‌یه‌شدا كه زۆر جار كاڵاكان ده‌خه‌مڵێنرێن به ده‌مانچه، ئینجا نرخی حازر یان قه‌رز بۆ هه‌ر ده‌مانچه‌یه‌ك داده‌نرێت به‌پێی ماوه‌ی قه‌رزه‌كه، بێ ئه‌وه‌ی ده‌مانچه‌كان وه‌ربگیرێن و (قبض) بكرێن . هه‌روه‌ها ئه‌وه فرۆشتنی كاڵایه‌كه كه له‌لای خۆت نییه و جارێ نه‌بووه‌ته موڵكی خۆت ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه حه‌رامه‌و پێغه‌مبه‌ر -صلی الله علیه وسلم- ڕێگری لێكردووه وه‌ك ده‌فه‌رموێ: (لا تبع ما لیس عندك) صحیح رواه الترمذی (3/ 526) واته شتێك مه‌فرۆشه كه له‌لای خۆت نه‌بێت و جارێ نه‌بوبێته موڵكت. هه‌روه‌ها هه‌ندێ جار كاڵاكان به قه‌رز له كه‌سێك ده‌كردرێ و به حازری به هه‌مان كه‌س دهفرۆشریتهوه، ئه‌مه‌ش جۆرێكی (بیع العینة) یه، كه له‌لای زوربه‌ی زۆری زانایان حه‌رامه وله‌لای كۆمه‌ڵیك له زانایانی مه‌زهه‌بی شافعیش كارێكی ناپه‌سه‌نده كه كرایه عاده‌ت چونكه فێڵێكه بۆ ڕیبا خواردن . 2- هه‌ندێ جار كریاره‌كه به‌و مه‌رجه كاڵایه‌كه به قه‌رز ده‌كرێت كهفرۆشیارهكه كریارێكی به حازری بۆ بدۆزێته‌وه، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه‌كه زه‌وی و زار‌و خان‌و به‌ره بێت، ئه‌وه‌ش ده‌چێته خانه‌ی فرۆشتن له‌گه‌ڵ مه‌رج، ئه‌وه‌ش دیسان پێغه‌مبه‌ر -صلی الله علیه وسلم- ڕێگری لێكردووه وه‌ك ده‌فه‌رموێ: (نَهَى عَنْ بَيْعٍ وَشَرْطٍ) رواه الطبراني في المعجم الأوسط (4/335) 3- زۆر ئاشكرایه ئه‌م مامه‌ڵانه فێڵێكن بۆ ڕیبا و سو‌و خواردن چونكه ئه‌وكه‌سه‌ی كاڵاكان ده‌كڕێ به‌قه‌رز بۆ ئه‌وه‌ی نییه سود له وكاڵایانه وه‌ربگرێ بۆ خۆی، به‌ڵكو ته‌نها مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه پاره و سیوله‌ی بێته ده‌ست، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك جار كه وه‌ختی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه دێت قه‌رزی كاڵا و ده‌مانچه‌كان دوباره ده‌شكێننه‌وه به ژماره‌یه‌ك ده‌مانچه‌ی دیكه به‌بێ بینین و(قبض) كردن و دوباره ده‌یانفرۆشنه‌وه به قه‌رز به كڕیاره‌كه به ماوه‌یه‌كی دیكه‌و به زیاده‌یه‌كی دیاریكراو، هه‌روه‌ها تا ماوه‌ی قه‌رزه‌كه زیاتر بێت كڕیار كاڵاكه به زیاتر ده‌كڕێت.. هتد . خودای گه‌وره‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی توندی له مامه‌ڵه‌ی ڕیباوی كردووه وه‌ك ده‌فه‌رموێ: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَذَرُوا مَا بَقِيَ مِنَ الرِّبَا إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ (278) فَإِنْ لَمْ تَفْعَلُوا فَأْذَنُوا بِحَرْبٍ مِنَ اللَّهِ وَرَسُولِهِ) (سورة البقرة: 278-279). 4- هه‌روه‌ها زه‌مانه‌تێك و كهفالهتێك له‌م مامه‌ڵانه‌دا نییه‌و شاهید و نوسینیشی تیادا نییه، ئه‌وه‌ش سه‌ر ده‌كێشێ بۆ فه‌وتانی ماڵی خه‌ڵكانێك و ڕودانی چه‌ندین كێشه‌و دووبه‌ره‌كی له ناو خه‌ڵكدا، چونكه به‌شێك له خه‌ڵكه‌كه ڕۆڵی ده‌ڵاڵ وسمسار ده‌بینینن و، له كاتی فه‌وتانی پاره‌كان خه‌ڵكه‌كه ڕوبه‌ڕووی كێشه ده‌بنه‌وه. 5- ئه‌و مامه‌ڵه‌یه ده‌چێته قاڵبی (توَرُّق) ی ڕێكخراوه‌وه (منظم) كهزورینهی زانایانی سه‌رده‌م به حه‌رامیان داناوه چونكه له ڕاستیدا ئه‌و مامه‌ڵه‌یه فرۆشتن وكڕینی كاڵا نییه، به‌ڵكو قه‌رزێكه سود به دوای خۆیدا ڕاده‌كێشێت، چونكه له یه‌ك كاتدا فرۆشیار ده‌بێته كڕیار و وه‌كیلی كڕیاریش، به تایبه‌ت كاتێك كه پاره یان زێڕ به ده‌مانچه دهشكێنرێتهوه بێ ئه‌وه‌ی له ئه‌رزی واقیعدا بوونی هه‌بێت، ئه‌و كاته مامه‌ڵه‌كه به ئاشكرا ده‌بێته قه‌رزی ڕیبهوی. بۆیه داوامان له خه‌ڵكی موسوڵمان ئه‌وه‌یه كه خۆیان له‌و جۆره مامه‌ڵانه بپارێزن و پاره حهڵاڵهكانیان تێكه‌ڵ به حه‌رام و مامه‌ڵه‌ی نادروست وگوماناوی نه‌كه‌ن. (والله تعالی أعلم) ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له هه‌رێمی كوردستان 13/محرم/1442هـ = 1/9/2020م =10/گه‌لاوێژ/2720ك |