شاندێكی لقی گه‌رمیان به‌رپرسی ناوچه‌ی كفری یه‌كێتی زانایان به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌و له‌ كه‌لاریش مامۆستا مه‌لا شێخ ئه‌حمه‌د بابارسول به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌

 

دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :

به ‌مه‌به‌ستی به‌خێرهێنانه‌وه‌ی له‌سه‌فه‌ری عومره‌و زیاره‌تی ماڵی خوا، رۆژی شه‌ممه‌ به‌رواری 14/7/2012 شاندێكی باڵای لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، كه‌ پیكهاتبوو له‌به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیان و، مامۆستا مه‌لا سه‌لام تاوگۆزی جێگری لێپرسراوی لق و، هه‌ریه‌كه‌ له ‌به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی و، مامۆستا مه‌لا عومه‌ر فارس كارگێڕانی لق، له ‌شاری كفری سه‌ردانی مامۆستا مه‌لا گارق هه‌مه‌وه‌ندی به‌رپرسی ناوچه‌ی كفری سه‌ربه ‌لقی گه‌رمیانیان كردو، له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌رپرسی ناوچه‌ی كفری خۆشحاڵی خۆی ده‌ربری بۆ سه‌ردانی شاندی لق و، سوپاسی به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌یانی كردو، هیوای سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌وامی بۆ خواستن له‌ یه‌زدان.

 

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌و، سه‌ر له‌ به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌رواری 15/7/2012 به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربون له‌ حاڵ و گوزه‌رانی زانایانی ئاینی سنوره‌كه‌یان و، پرسینه‌وه‌ و به‌ده‌مه‌وه‌ چونیان، شاندێكی لقی ناوبراو سه‌ردانی مامۆستا مه‌لا شێخ ئه‌حمه‌د شێخ باباره‌سوڵیان كرد له‌قه‌زای كه‌لار.

 

ئه‌مه‌و له‌ نزیكه‌وه‌، له‌ حاڵ و ته‌ندروستی مامۆستایان پرسی و، پشتگیری و پشتیوانی خۆیان و لقه‌كه‌یان بۆ ده‌ربڕی بۆ هه‌رپێویستی یه‌كی مادی و مه‌عنه‌وی و، به‌ڵێنیاندا هه‌رگیز درێغی نه‌كه‌ن له‌ خزمه‌تكردن و به‌ده‌مه‌وه‌ چونی زانایانی ئاینی دا و، ئه‌وه‌ی پێیان ده‌كرێت كه‌مته‌رخه‌م نه‌بن له‌ ئاستیدا.

 

له‌به‌رامبه‌ریشدا مامۆستا شێخ ئه‌حمه‌د بابارسول به‌رزنجی خۆشحاڵی خۆی بۆ سه‌ردانی شاندی لقی زانایان ده‌ربڕی و، به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی زانایانی ئاینی به‌ پێویستزانی بۆ زیاتر توندكردنه‌وه‌ی گیانی برایه‌تی و ته‌بایی و خۆشه‌ویستی له‌ نێوان زانایانی ئاینیدا.

 

شایانی باسه‌: مامۆستا شێخ ئه‌حمه‌د یه‌كێكه‌ له‌ زانا ئاینی یه‌ دیاره‌كانی سنوری گه‌رمیان و، له‌ خولی پێشوی یه‌كێتی زانایاندا ئه‌ندامی لێژنه‌ی فه‌توای گه‌رمیان بووه‌و، توانیویه‌تی زۆر له‌خۆبوردوانه‌ ئه‌ركه‌كانی ڕاپه‌ڕێنێ‌ له‌ پێناو خزمه‌تكردنی موسوڵمانان و  ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا.