قال الله تعالی: (فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ) سورة النحل: 43 الحمد لله والصلاة والسلام على سيدنا رسول الله وعلى آله وصحبه والتابعين بإحسان لهم الى يوم الدين: بەهۆی ئەو گۆرانکاریە گەورانەی کە بەسەر بازاڕەکانی کوردستان و عێراقدا هاتووە، بەهۆی دابەزینی نرخی دیناری عیراقی لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریکی ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم رایدەگەیەنێت: یەکەم: پێویستە لەسەر موسڵمانان کە گیانی تەبایی و برایەتی و هاوکاری بپارێزن و ئیستیغلالی ئەو گۆرانکاریانە نەکەن لەبەر بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان، خوای گەورە دەفەرموێت: (وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ) سورة المائدة: 2. دووەم: دروست نیە کاڵاکان لەسەرو رێژەی سروشتی گران بکرێت و نرخی بخرێتە سەر، یان قۆرخکاری (إحتکار) بکرێت. سێیەم: ئەو خاوەن قەرزانەی قەرزیان بە دۆلار لە لای خەڵکە داوا دەکەین کە هاوکاری قەرزدارەکانیان بن لەم بارودۆخەدا. چوارەم: داوا لە دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم دەکەین، کە بە وردی چاودێری نرخەکان بکەن و هاوسەنگی بازاڕەکان رابگرن لە پێناو هاوڵاتیان بە گشتی و کەمدەرامەتان بە تایبەتی. والله تعالی أعلم وصلى الله على سيدنا محمد وعلى آله وصحبه وسلم تسليما. ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی کوردستان 7/جمادی الأولی/1442هـ = 22/12/2020م = 1/بەفرانبار/2720ک |