قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43) الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آله وأصحابه ومن والاه. وبعد: دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیان پرسیاریان ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا كرد سه‌باره‌ت به حوكمی تاتۆ كردن و خاڵ كوتانی ژن وپیاوو هه‌رزه‌كاران له ئه‌ندامه‌كانی لاشه‌یان و، به‌تایه‌ت جێبه‌جێكردنی ئه‌م كاره‌ش بۆیان له لایه‌ن پیاو یان ئافره‌تی نامه‌حره‌مه‌وه، ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ئاسایی خۆیدا له به‌رواری 2/2/ 2021م به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه وه‌ڵامی دانه‌وه: پوخته‌ی فه‌توا: 1- خاڵ كوتان وتاتۆ كردن به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به ده‌رزی یان به‌و ئامێرانه‌ی كه ئێستا په‌یدا بوون حه‌رامه. 2- پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی خاڵ و تاتۆی به‌رده‌وامی بۆ كراوه ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌ی دوای باڵغ بوون و به ئاره‌زووی خۆی بۆ كرابوو، ئه‌وه پێویسته هه‌موو هه‌وڵێك بدات بۆ لابردنی، مه‌گه‌ر لابردنه‌كه‌ی ببێته هۆی زیانێكی گه‌وره به‌و ئه‌ندام و شوێنه‌ی تاتۆكه‌ی لێ كراوه. 3- كرێ و پاره وه‌رگرتن له‌سه‌ر كاری تاتۆ كردن و خاڵ كوتان حه‌رامه. 4- خاڵ كوتان و تاتۆ كردن به شێوه‌ی كاتی كه نه‌بێته ڕێگر له ته‌ڕ بوون و مادده‌ی به‌كارهاتووش پاك بێت و هه‌روه‌ها به‌و مه‌رجانه‌ی له دریژه‌ی فه‌تواكه‌دا نوسراوه و له سنورێكی ته‌سكدا كه‌راهه‌تی هه‌یه . درێژه‌ی فه‌توا: خوای گه‌وره مرۆڤی له جوانترین شێوه‌دا دروستكردووه و باشترین ئه‌ندامی پێبه‌خشیووه، وه جوانكاری و ئارایشت خۆڕازاندنه‌وه به‌تایبه‌تی له ڕه‌گه‌زی مێینه‌دا به‌شێكه له حه‌ز و ویست و ئاره‌زووه‌كانی و شتێكی سرووشتیه، به مه‌رجێ له چوارچێوه و بازنه‌ی شه‌رع ده‌رنه‌چێت. بابه‌تی جوانكاری و ئارایشتكردن؛ ئه‌گونجێ له ئه‌ندامێكه‌وه بۆ ئه‌ندامێكی دیكه، حوكمه‌كه‌ی جیاوازبێت له ڕووی درووستی و نادرووستیه‌وه. یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی جوانكاری، كه زۆر پرسیاری له‌سه‌ر ده‌كرێت؛ بابه‌تی (تاتۆكردن و خاڵكوتانی ژن و پیاوه، به‌تایبه‌تیش كه له‌لایه‌ن پیاوی نامه‌حڕه‌مه‌وه بۆ كه‌سه‌كان ئه‌نجام بدرێت)، كه له ئێستادا زۆر بڵاوه‌و ئه‌نجامده‌درێت. یه‌كه‌م: پێناسه: خاڵكوتان یان تاتۆ بریتیه له‌وه‌ی ئه‌ندامێك له ئه‌ندامه‌كانی لاشه، به‌ده‌رزی یان هه‌ر ئامێرێكی تر بریندار ده‌كرێت و ده‌ژه‌نرێت تا خوێنی لێدێت، باشان شوێنه‌كه به كل یان قسڵ، یان هه‌ر ده‌رمانێكی تر پڕ ده‌كرێته‌وه، كه له ئێستادا زۆر جۆر و ڕه‌نگی په‌یدا بووه ، دواتر شوێنه‌كه شین یان سه‌وز یان هه‌ر ره‌نگێكی تر ده‌نوێنێت. دووهه‌م: جۆره‌كانی تاتۆو خاڵ كوتان: تاتۆو خاڵ كوتان دوو جۆری هه‌یه: أ- تاتۆو خاڵكوتانی جێگیر و به‌رده‌وام . ب- تاتۆو خاڵكوتانی ناجێگیر و كاتی. حوكمی هه‌ریه‌كه‌یان جیاوازه‌و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ڕوونی ده‌كه‌ینه‌وه: أ- حوكمی خاڵكوتان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام: زانایان كۆكن له‌سه‌ر حوكمی خاڵكوتان و تاتۆی به‌رده‌وام، كه حه‌ڕامه و نادرووسته و رێگه پێدراونیه، به‌م به‌ڵگانه‌ی خواره‌وه: 1- خوای گه‌وره قسه‌و به‌ڵێنی شه‌یتانمان بۆ باس ده‌كات كه چۆن هه‌وڵ ده‌ددات بۆ گومڕا كردنی به‌نده‌كان، ده‌فه‌رموێ: [..وَلَآمُرَنَّهُمْ فَلَيُغَيِّرُنَّ خَلْقَ اللَّهِ وَمَنْ يَتَّخِذِ الشَّيْطَانَ وَلِيًّا مِنْ دُونِ اللَّهِ فَقَدْ خَسِرَ خُسْرَانًا مُبِينًا] سورة النساء: ١١٩، خاڵ كوتان و تاتۆی به‌رده‌وامیش به‌جۆرێك له جۆره‌كان، گۆڕینی خه‌لقی خوای تێدایه. 2- ئه‌بوهوڕه‌یڕه –خوا لێی ڕازی بێت- ده‌فه‌رموێ: گوێم لێ‌بوو پێغه‌مبه‌ری خوا –صلی الله علیه وسلم- ده‌یفه‌رموو: (العين حق، ونهى عن الوشم)، رواه البخاري، كتاب اللباس، باب: الواشمة (الحديث: 5944). واته: چاوه‌زار ڕاسته و ڕێگریشی كرد له خاڵكوتان و تاتۆ كردن. 3- هه‌روه‌ها له فه‌رمووده‌یه‌كی تردا، ئه‌بوهوڕه‌یڕه –خوا لێی ڕازی بێت- ده‌فه‌رموێ: گوێم لێ‌بوو پێغه‌مبه‌ری خوا –صلی الله علیه وسلم- ده‌یفه‌رموو: (لا تشمن ولا تستوشمن)، رواه البخاري، عن أبي هريرة (برقم: 5946). واته: نه خاڵ و تاتۆ بكوتن، نه داوایشی بكه‌ن. 4- عبدالله‌ی كوڕی مه‌سعود –خوا لێی رازی بێت- ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ری خوا –صلی الله علیه وسلم- فه‌رمویه‌تی: (لعن الله الواشمات والمستوشمات، والنامصات والمتنصمات، والمتفلجات للحسن المغيرات خلق الله)، رواه البخاري، (الحديث: 5946). واته: خوای گه‌وره نه‌فره‌تی كردووه له ئافره‌تی خاڵكوت و ئه‌و ئافره‌ته‌یش كه خاڵی بۆ ئه‌كوتن، وه له‌و ئافره‌تانه‌یش كه له مووی ده‌موچاو هه‌ڵده‌گرن، ئه‌و ئافره‌تانه‌یش كه مووی ده‌موچاویان بۆ هه‌ڵده‌كێشرێ، هه‌روه‌ها له‌و ئافره‌تانه‌یش كه ددانی خۆیان باریك و ته‌نك و شاش ده‌كه‌ن بۆ جوانی، چونكه ئه‌مانه به‌م كاره‌یان، ده‌سكاری نه‌خش و نیگار و ڕه‌نگ و رێسی خوا ده‌كه‌ن و ده‌یانگۆڕن. وشه‌ی نه‌فرینیش (اللَّعْن) به‌كارده‌هێنرێت بۆ ئه‌و كرده‌وه‌و كارانه‌ی حه‌ڕامن و ده‌چنه ڕیز و خانه‌ی گوناهه گه‌وره‌كان. 5- به‌ڵگه‌ی عه‌قڵی: خاڵكوتان و تاتۆ؛ ئازار و ئه‌شكه‌نجه و زیانی تێدایه، بێ ئه‌وه‌ی به‌رگه‌گرتنی ئه‌و ئازار و زیانه پێویست و زه‌روره‌ت و گرنگ بێت، به‌شێكی زۆر له پزیشكان پێیان وایه كه ئه‌م كاره زیانی بۆ لاشه‌ی مرۆڤ هه‌یه به‌هۆی ئه‌و پێكهاته ژه‌هراویانه‌ی كه ده‌چنه ژێر پێسته‌وه، له ئاینده‌یه‌كی نزیك یان دوور جه‌سته تووشی زیان و نه‌خۆشی ده‌كات، خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێ: [وَلَا تُلْقُوا بِأَيْدِيكُمْ إِلَى التَّهْلُكَةِ] سورة البقرة: ١٩٥، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: [وَلَا تَقْتُلُوا أَنْفُسَكُمْ إِنَّ اللَّهَ كَانَ بِكُمْ رَحِيمًا] (سورة النساء: ٢٩)، كه هه‌ردو ئایه‌ته‌كه داكۆكی له‌وه ده‌كه‌ن، كه نابێت مرۆڤ ببێته هۆكاری تیاچوون و ئازار و زیانگه‌یاندن به‌خۆی. له ڕوانگه‌ی ئه‌م به‌ڵگانه‌وه، خاڵكوتان و تاتۆكردن به‌و شێوه‌یه‌ی ئاماژه‌مان پێكرد؛ حه‌ڕامه و درووست نیه، هه‌ر كه‌سێكیش بیكات، یان داوای بكات و بۆی بكرێت؛ لای جه‌ماوه‌ری زانایانی فیقهی ئیسلامی گوناهباره. قال الامام النووي –رحمه الله- في المجموع شرح المهذب (1/296): ((فرع: يحرم وصل الشعر بشعر على الرجل والمرأة ، وكذلك الوشم للأحاديث الصحيحة في لعن الواصلة والمستوصلة والواشمة والمستوشمة والواشرة إلى آخرهن)). وقال الخطيب الشربيني –رحمه الله- في (مغني المحتاج) (1/406): ((وهو غرز الجلد بالإبرة حتى يخرج الدم ثم يذر عليه نحو نيلة ليرزق أو يخضر بسبب الدم الحاصل بغرز الجلد بالإبرة حرام لخبر الصحيحين: لعن الله الواصلة والمستوصلة، والواشمة والمستوشمة، والواشرة والمستوشرة، والنامصة والمتنمصة أي فاعلة ذلك وسائلته، فتجب إزالته ما لم يخف ضررا يبيح التيمم، فإن خاف لم يجب إزالته)). • خاڵكوتان و تاتۆ؛ كاتی خۆی هه‌ر له‌سه‌ر ده‌موچاو و ده‌سته‌كان بوون، به‌ڵام ئێستا له‌وه تێپه‌ڕیووه و له‌سه‌ر هه‌موو لاشه ئه‌نجامده‌درێت، به‌ڵكو بۆته جۆرێك له مۆده به‌ناوی ڕازاندنه‌وه‌ی جه‌سته، بووه‌ته هۆكارێك بۆ ڕاكێشانی سه‌رنجی خه‌ڵكی و ڕگه‌زی به‌رامبه‌ر . • ئه‌وه‌ی زیاتر خاڵكوتان و تاتۆ ناشه‌رعیتر ده‌كات، ئه‌وه‌یه كه ئافره‌ت ده‌چێته به‌رده‌ستی پیاوی نامه‌حڕه‌م، یان به پێچه‌وانه‌وه، وه لاشه و جه‌سته بۆ یه‌كتری ده‌رده‌خه‌ن، به مه‌به‌ستی كوتانی خاڵ و تاتۆ؛ ئه‌مه‌ش دووجار حه‌ڕام و قه‌ده‌غه‌یه، ڕوون و ئاشكراشه كه هه‌ر هه‌موو له‌شی ئافره‌ت عه‌وڕه‌ته، جگه له ده‌موچاو و ده‌سته‌كانی. • حوكمی لابردنی خاڵ و تاتۆ: زۆرینه‌ی زانایانی فیقهی پێیان وایه شوێنی كوتراو پیسه، به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی خوێنی پیس له ژێر پێسته‌كه‌یدا، بۆیه پێویسته لاببرێ و چاره‌سه‌ربكرێ به گوێره‌ی توانا، ته‌نها مه‌گه‌ر له‌حاڵه‌تێكدا كه تووشی زیان ببێت به لابردنی، له‌م حاڵه‌ته‌شدا به‌س ته‌وبه‌ی لێده‌كات و پێویست ناكات لایببات. هه‌روه‌ك شێخی (ابن حجر) له (تحفة المحتاج 2/127) دا ده‌فه‌رموێ: (فمتى أمكنه إزالته من غير مشقة لزمته، ولم تصح صلاته، وتنجس به مالاقاه، وإلاّ فلا). وجاء في النهاية للشمس الرملي (2/23): (من فعل الوشم برضاه في حالة تكليفة ولم يخف ضررا يبيح التيمم من‌ع ارتفاع الحدث عن محله لتنجسه، وإلاّ عذز في بقاءه، وعفي عنه بالنسبة له ولغيره، وصحت طهارته وامامته). • كرێ وه‌رگرتن له‌سه‌ر ئه‌م كاره: ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م كاری خاڵكوتان و تاتۆكردنه بۆ خه‌ڵكی ئه‌نجامده‌ده‌ن به پاره؛ ئه‌و پاره‌یه حه‌ڕامه و درووست نیه. له حاشیه‌ی (ابن عابدین) له فیقهی حه‌نه‌فیدا هاتووه: ((إن ما تأخذه الواشمة من الاجرة سحت وحرام)). ب: حوكمی دانانی تاتۆ به شێوه‌ی كاتی: جیاوازی هه‌یه له نێوان جوانكاری به‌رده‌وام كه ڕه‌نگ و شێوه‌ی ئه‌ندامێك ده‌گۆڕێ، له‌گه‌ڵ جوانكاری كاتی، وه‌ك به‌كارهێنانی خه‌نه، یان ره‌نگێكی تر بێ برینداركردنی هیچ ئه‌ندامێكی جه‌سته. وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا كه جۆری یه‌كه‌م به ڕای جه‌ماوه‌ری زانایان حه‌رامه و نادرووسته، به‌ڵام جۆری دووهه‌میان ناچێته خانه‌ی حه‌ڕام و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان، ئیتر ناوی تاتۆ بێت، یان هه‌ر ناوێكی دیكه، به مه‌رجی ڕه‌چاوكردنی ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه: 1_ ڕه‌سم و ڕه‌نگ و بۆیه‌كه كاتی بێت و لابچێت، به‌رده‌وام و هه‌میشه‌یی نه‌بێت. 2_ ره‌سمی گیانله‌به‌ران نه‌بێت. 3_ ده‌رینه‌خات له‌به‌رده‌م كه‌سانی بێگانه و نامه‌حره‌م. 4_ زیانی بۆ لاشه و هیچ ئه‌ندامێكی جه‌سته نه‌بێت. 5_ خۆچواندن –تشبیه- نه‌بێتبه خراپكاران و بێباوه‌ڕان (التشبة بالفاسقات أو الكافرات). 6_ له‌ناو ئه‌و ڕه‌سم و وێنانه، ئاماژه‌ی به درووشم و نیشانه‌ی هیچ ئایین و بیروباوه‌ڕێكی پێچه‌وانه‌ی ئیسلامی تێدانه‌بیت. 7_ ئه‌گه‌ر ئافره‌ت كردی، نابێت پیاوی نامه‌حڕه‌م بۆی ئه‌نجامبدات، یان به پێچه‌وانه‌وه. 8_ ئه‌بێت له‌نێوان ناوك و ئه‌ژنۆدا نه‌بێت. 9_ نابێت قه‌باره و بارستایی -جرم- هه‌بێت، كه رێگری بكات له ته‌ڕبوون، واته: ده‌بێت وه‌ك خه‌نه وا بێت و ئاوی ده‌ستنوێژ و غوسلی پێبگات. 10_ نابێت ئیسرافی تیدابێت، و پێش كاره گرنگه‌كانی ژیان بخرێت وه‌ك نه‌فه‌قه‌ی ماڵ و مناڵ. تێبینی: هه‌ركات ده‌ركه‌وت به‌كارهێنانی ئه‌م جۆره‌ش زیانی هه‌یه، له ئێستا یان له ئاینده؛ ڕێگه‌پێدراونیه هیچ موسڵمانێك ئه‌نجامی بدات، پێغه‌مبه‌ری خوا –صلی الله علیه وسلم- ده‌فه‌رموێت: (لا ضرر ولا ضرار)، رواه ابن ماجة من حديث أبي سعيد (رضي الله عنه). له كۆتاییدا ڕێنمایی گه‌نجه‌كانمان ده‌كه‌ین كه به زانست و زانیاری و ڕه‌وشته به‌رزه‌كان، وكاسبی حه‌ڵاڵ و ئاكاره جوانه‌كان خۆیان بڕازێننه‌وه نه‌ك به‌و شته لاوه‌كی خووڕه‌وشتانه‌ی كه هیچ سودێكی نییه بۆ دنیا‌و دوا ڕۆژیان . والله تعالى أعلم وصلى الله على سيدنا محمد وعلى آله وصحبه وسلم ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له كوردستان 3 رجب 1442ك = 15شوباتی 2021ز = 27 ڕێبه‌ندانی 2720ك |