حوكمی دانه‌وه‌ی قه‌رز له‌لایه‌ن ده‌رمانخانه‌ له‌جیاتی گۆگای ده‌رمان به‌كۆمپانیا و وه‌رگرتنی بڕێك پاره‌ له‌بری ئه‌م كاره

قال تعالی: { فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ } (سورة‌ النحل: 43)

           الحمد لله، والصلاه‌ والسلام علی سیدنا محمد رسول الله، وعلی آ‌له وأصحابه ومن والاه.  وبعد:

دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتی د. سامان دار السلامی پرسیاری كرد سه‌باره‌ت به‌ وه‌ی كه‌ ئه‌و ده‌رمانخانه‌ی هه‌یه‌ و قه‌رزداری گۆگای ده‌رمانه‌ (مذخر) ئه‌و گۆگایه‌ش قه‌رزداری كۆمپانیای ده‌رمان هێنانه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و (د. سامان دار السلامی) له‌ جیاتی گۆگا قه‌رز بداته‌وه‌ به‌كۆمپانیا و كۆمپانیاش له‌ دوو %2 یان زیاتری بداتی دروسته‌ وه‌ریبگرێت؟

ئه‌نجومه‌ن له‌ دانیشتنی ئاسایی خۆیدا له‌ به‌رواری2/2/ 2021م به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌:

ئه‌م كاره‌ دروست نییه‌، پێویسته‌ خۆی لێ بپاریزێت.

والله تعالی أعلم

وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی آ‌له وصحبه وسلم

 

ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له‌ كوردستان

3 رجب 1442ك = 15شوباتی 2021ز = 27 ڕێبه‌ندانی 2720ك