سایتی زانایان: كچە حەیرانبێژی كورد هۆزان دەروێش، لە میانەی دیمانەیەكی گۆڤاری سڤیلدا وازهێنانی خۆی لە گۆرانبیگووتن رادەگەیەنێتو، گلەیش لەو شێوازەی ئێستای هونەری كوردی دەكات.
پێشتریش لە چەند دیمانەیەك هەمیشە گلەیی ئەوەی دەكرد، كە گۆرانی كوردی لە رەسەنایەتی لایداوەو، بریتییە لە خۆنماییشكردنی ئافرەتانو دەست ماچكردن، بۆیە ئەو ناتوانێت ئەو كارە بكات.
دواجار هۆزان دەروێش رایدەگەیەنێت، وازی لە گۆرانیگووتن هێناوەو، بە هیچ شێوەیەكیش ناگەڕێتەوە ناو گۆرانیگووتن، داواش لە سەرجەم رادیۆو تیڤییەكان دەكات، گۆرانیو كلیپەكانی ئەو نمایش نەكەن. تا دوا جار دەڵێت: (ئەو تەمەنەی ماومە لە پێناو خواو پێغەمبەر سەرفی دەكەمو داواش لە سەرجەم تەلەفزیۆنو رادیۆكان دەكەم، چیتر گۆرانییەكانو كلیپەكانم بڵاونەكەنەوە).
شایانی باسە هۆزان دەروێش خەڵكی رۆژئاوای كوردستانەو، ماوەی چەند ساڵێكە ژیانی هاوسەری لەگەڵ ساڵار پەروەر پێكهێناوەو، لە هەرێمی كوردستان دەژیت. |