قال تعالی: { فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ } (سورة النحل: 43) الحمد لله، والصلاه والسلام علی سیدنا محمد رسول الله، وعلی آله وأصحابه ومن والاه. وبعد: دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیان پرسیاریان كرد سه‌باره‌ت به حوكمی تاشین وكورت كردنه‌وه‌ی پرچ به شێوازی جۆراو جۆر‌و به لاسایی كردنه‌وه‌ی بێگانه ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ئاسایی خۆیدا له به‌رواری 2/2/ 2021م به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه وه‌ڵامی دانه‌وه: كورت كردنه‌وه یان تاشینی پرچی سه‌ر كارێكی دروسته به‌لای زوربه‌ی زانایانه‌وه ، بهتایبهتهت كاتێك كه مه‌به‌ست لێی پاك و خاوینی بێت، ودروستیشه بهێڵرێته‌وه بۆ كه‌سێك كه بتوانێت خزمه‌تی بكات و به خاوێنی ڕایبگرێت. به‌ڵام له هه‌ندێك كاتدا تاشینی پرچی سه‌ر یان كورت كردنه‌وه‌ی ده‌بێته كارێكی زۆر ناپه‌سند، یان حه‌رام ، ئه‌وه‌ش له‌وكاته‌دا كه مرۆ ڤ به مه‌به‌ستی خۆ چواندن به بێباوه‌ڕان وخه‌ڵكی ناپابه‌ند و ده‌رچوو له سنوره‌كانی شرع پرچی به شێوه‌ی ئه‌وان بتاشێت یان كورت بكاته‌وه پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم- ده‌فه‌رموێت: (من تَشَبَّهَ بقومِ فهو منهم) رواه أبوداود بسند صحیح یان تاشینی به شێوه‌ی (قَزَع) واته: تاشینی هه‌ندێكی پرچ و به جێهێڵانی هه‌ندێكی، كه له فه‌رموده‌كاندا به دیاریكراوی ڕێگری لێكراوه وه‌ك ابن عمر -رچی الله عنهما - له پێغه‌مبه‌ری خواوه -صلی الله علیه وسلم - ڕیوایه‌تی كردووه كه پێغه‌مبه‌ر -صلی الله علیه وسلم- جارێك منداڵێكی بینی هه‌ندێك پرچی سه‌ری تاشرابوو وهه‌ندێكی به جێهێرابوو، ئیتر پێغه‌مبه‌ر-صلی الله علیه وسلم- ڕێگری لێ‌كردن له‌م كاره‌و فه‌رمووی:( إحلِقوا كلَّه أو ذَروا كلَّه) رواه أبو داود بسند صحیح . واته: یان هه‌مووی بتاشن یان هه‌مووی بهجێبهێڵن. بۆیه به‌لای زانایانی مه‌زهه‌بی پێشه‌وایان شافیعی وحهنبهلییهوه (قَزَع) كه‌راهه‌تی هه‌یه بڕوانه: المجموع شرح المهذب للنووي (1/295) و تحفة المحتاج (4/ 119) والمغني لابن قدامة(1/67). حیكمه‌ت له ڕێگریكردن له‌م كاره‌ش چه‌ند شتێكه له‌وانه: شێواندنی شكڵ و ئه‌و هه‌یئه‌ته جوانه‌یه كه خودا مرۆڤی له سه‌ر دروست كردووه و، نامۆ كردنی كه‌سایه‌تی مرۆڤه و، هه‌روه‌ها خۆ چواندنی تێدایه به بێگانه‌و خه‌ڵكی ئاینه‌كانی دیكه وزاناو ڕاهیبه‌كانیان و، هه‌روه‌ها ئه‌م كاره عاده‌تی خه‌ڵكی خراپ و له فه‌رمان ده‌رچووانه. به‌ڵام كورت كردنه‌وه‌ی هه‌ندێكی پرچ وه‌ك ئه‌ملاولای سه‌ر و هێشتنه‌وه‌ی ناوه‌ندی، ئه‌نجومه‌ن پێی وابوو كه ئه‌وه ناچێته چوارچێوه‌ی مانای (قَزَع) وه كه ڕێگری لێكراوه ، به‌ڵام ئه‌ویش ئه‌گه‌ر به مه‌به‌ستی خۆ چواندن بێت به بێباوه‌ڕان یان فاسق و له فهرماندهرچوان هه‌ر كه‌راهه‌تی توندی هه‌یه و نابێت ئه‌نجام بدرێت. بۆیه داواكارین كه باوكان ودایكان و هه‌روه‌ها گه‌نجانی خۆشه‌ویست كه دوور بكه‌ونه‌وه له خۆ چواندن به بیگانه‌كان و، كلتوری جوانی كوردهواری بپارێزن و، خۆیان به شته گرنگ وپڕبههایهكانهوه خه‌ریك بكه‌ن، والله تعالی أعلم وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له كوردستان 3 رجب 1442ك = 15شوباتی 2021ز = 27 ڕێبه‌ندانی 2720ك |