به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز، لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان وێڕای پیرۆزباییكردنی هاتنی ئه‌و جه‌ژنه له موسڵمانان، هانیان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵبده‌ن قوربانی بكه‌ن، چونكه قوربانیكردن یه‌كێكه له‌و كرده‌وانه‌ی خێر‌و پاداشتێكی یه‌كجار زۆری هه‌یه، له‌و باره‌وه پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (درودی خوای لێ بێت) ده‌فه‌رموێت ڕۆژی جه‌ژنی قوربان چ له‌وه خێرترنیه كه حه‌یوانێك سه‌رببڕی له‌پێناوی خوا‌و بیكاته قوربانی، وهفهرمویهتی هێشتا خوێنه‌كه ناگاته سه‌ر زه‌وی لای خوا قبوڵ ده‌بێت، وه‌ده‌فه‌رموێ: ئێوه دڵی خۆتان به قوربانی خۆش بكه‌ن، چونكه قوربانی له ڕۆژی دواییدا ده‌بێته وڵاغ بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی له‌سه‌ر پردی سیرات، پێغه‌مبه‌رمان به ده‌ستی خۆی به‌رانی به‌قۆچی كردۆته قوربانی. ده‌رباره‌ی چه‌ند پرسیارێكیش كه خه‌ڵك زۆر پرسیار له باره‌یانه‌وه ده‌كات، ئه‌م روونكردنه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه: یه‌كه‌م: ئه‌و كه‌سانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین، دروسته كه‌سێك لێره بكه‌نه وه‌كیلی خۆیان‌و، لێره قوربانیان بۆ بكه‌ن. دووه‌م: بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ش كه چوونه‌ته حه‌ج، بۆیان دروسته له مه‌كه یان لێره قوربانی بكه‌ن، به‌ڵام باشتر وایه قوربانی لێره بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژاره‌كانی ئێره لێی سوودمه‌ند ببن، ئه‌وه سه‌رباری ئه‌وه‌ی له مه‌كه‌ی پیرۆز رێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆری قوربانی ئه‌نجام ده‌درێت. سێیه‌م: قوربانیكردن بۆ منداڵێك، كه نه‌گه‌ییشتبێته ته‌مه‌نی بلۆغبوونو خۆناسین دروسته، به‌ڵام بۆی ده‌بێته سه‌ده‌قه. بۆیه چاكتر وایه، ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه گه‌ییشته حه‌دی بلۆغبوون دووباره قوربانی بكاته‌وه. چواره‌م: سه‌باره‌ت به پاره ته‌سلیمكردن به ده‌زگا خێرخوازیه‌كان، دروسته ئه‌گه‌ر جێگای متمانه بن، به‌ڵام باشتر وایه له كاتی سه‌ربڕینه‌كه خاوه‌ن قوربانی ئاماده بێت، ئه‌گه‌ر ئاماده‌ش نه‌بێت هه‌ر دروسته. پێنجه‌م: گواستنه‌وه‌ی قوربانی له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه، ته‌نها له‌و كاته‌دا دروسته كه كه‌سه‌كه زۆر هه‌ژارو پێویست بێت. شه‌شه‌م: قوربانی نه‌زر ته‌نها ده‌درێته ماڵه هه‌ژاره‌كان، نابێت خاوه‌نه‌كه‌ی خۆی‌و ئه‌وانه‌ی نه‌فه‌قه‌یان له‌سه‌ریه‌تی بیخوات‌و، مه‌گه‌ر به میوانداری له ماڵێكی دیكه بیخوات، وه نابێت قوربانی نه‌زر بدرێته ماڵی ده‌وڵه‌مه‌ندیش. به‌ڵام قوربانی سوننه‌ت دروسته خاوه‌نه‌كه‌ی بیخوات‌و، هه‌روه‌ها بدرێته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانیش. حه‌وته‌م: قوربانیكردن بۆ مردوو واجبه ئه‌گه‌ر وه‌سیه‌تی كردبێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌سیه‌تی نه‌كردبێت، دروسته به میراتی به‌جێماوی قوربانی بكرێت، به‌ڵام ده‌بێ هه‌موو میراتگره‌كان رێگه‌ی پێ بده‌ن، یان كه‌سێك به ماڵی خۆی بۆی بكات. هه‌شته‌م: دروسته به‌بێ پرس پێكردن كه‌سێك قوربانی بۆ كه‌سێكی دیكه بكات. نۆیه‌م: سه‌باره‌ت به گیانداری قوربانیش بزن‌و مه‌ڕ هه‌ر یه‌كیان به‌یه‌ك قوربانی ده‌چێت به مه‌رجێك بزن دوو ساڵی ته‌واو كردبێت‌و مه‌ڕیش یه‌ك ساڵی ته‌واو كردبێت، ڕه‌شه وڵاغیش یه‌ك به حه‌فت قوربانی دهبێتو مه‌رجه دوو ساڵی ته‌واو كردبێت. پێویسته ئه‌و حه‌یوانه‌ی كه ده‌یكاته قوربانی عه‌یبێكی وای نه‌بێت لاوازی بكات، واته: لاواز‌و شێت‌و كۆره‌و نهخۆشو جده‌و له‌ڕ نه‌بێت، به‌ڵام حه‌یوانی بێ قۆچ یان قۆچ شكای ده‌بێت ئه‌گه‌ر لاوازی نه‌كردبێت، وه‌ئه‌گه‌ر گوێی ههردڕا بو یان كون كرابو ئه‌وا ده‌بێت به‌مه‌رجێك هیچی لێنه‌كرابێته‌وه، وهحهیوانێ ئه‌گه‌ر هه‌مو ددانه‌كانی كه‌وتبێ نابێت بۆ قوربانی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌ك دوانێكی شكابو یان كه‌وتبو ئه‌وا قه‌یدی نیه، له‌قوربانی كردن‌دا ئاژه‌ڵی نێر‌و مێ فه‌رقیان نیه، وه ئه‌گه‌ر نێره خه‌سیویش بێت ده‌بێت. ده‌یه‌م: كاتی سه‌ربڕینی قوربانیه‌كه‌ش له‌یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربان له دوای نوێژی جه‌ژن ده‌ست پێده‌كات تاكۆتایی رۆژی چواره‌می جه‌ژن، له‌هه‌مو كاته‌كانی ئه‌و چوار ڕۆژه دروسته. یازدەهەم: سەرۆکی خێزان دروستە مەڕێک یان بزنێک بکاتە قوربانی بۆ خۆی، هەروەها تەواوی ئەندامانی خێزانەکەیشی لە وێنەی پاداشتیدا (مثل الثواب) بە نزا بەشدارییان پێ بکات، نەک لە خودی قوربانیەکەدا. دوانزە: لە مەزهەبی ئیمامی شافیعی دروست نییە گواستنەوەی قوربانی بۆ زیاتر لە دووری کورتکردنەەی نوێژ واتە هەشتاو چوار کێلۆمەتر.. بۆیە بۆ کاتی زۆر پێویست بە گواستنەوەی قوربانی پێویستە تەقلیدی مەزهەبی ئیمام ئەبوو حەنیفە بکرێت .. |