لێپرسرا‌وی لقی چەمچەماڵ لە ‌وڵاتی لوبنان چەند كەسایەتیەك بەسەر دەكاتە‌وە

ڕاگەیاندنی لقی چەمچەماڵ

سەر لە بەیانی ڕۆژی هەینی 13/7/2012 مامۆستا شێخ وەهاب سەنگا‌وی سەردانی (شێخ عمر بەرزنجی) باڵیۆزی عێراق لە لوبنان كرد ‌و لە دانیشتنێكی كورتدا ‌و لە ڕۆانگەی چەند پرسیارێكە‌وە ئاراستەی باڵێۆزی عێراق كرد سەبارەت بە كوردەكانی لوبنان، باڵێۆزی عێراق ئاماژەی بە زۆر بابەتی گرنگ دا یەكێك لە شتە گرنگەكان ئە‌وە بو‌و كە قازی موسڵمانانی سونە لە لوبنان زانایەكی ئایینی یە بە نا‌وی (شێخ أحمد الكوردی) كە لە تەریقەی نەقشبەندییە‌وە نزیكە، شایەنی باسە هەر یەك لە باڵێۆزی عێراقی ‌و لێپرسرا‌وی لقی چەمچەماڵ ئامادەی نوێژی هەینی بو‌ون لە مزگە‌وتی (السلام) لە شاری بەیروت كە وتارخوێنی مزگە‌وتەكەش هەمان زانای نا‌وبرا‌وە پاشتریش دیدارێكی كورتیان لەگەڵ ئەنجامدا .