قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43) الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آله وأصحابه ومن والاه. وبعد: دوای ئه‌وه‌ی لێژنه‌ی فه‌توای لقی سۆرانمان به نوسراوی به ژماره(24) له‌به‌رواری 15/2/2022 چه‌ند پرسیارێكیان ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵا كرد سه‌باره‌ت به‌كارهێنانی مهڕعای گشتی گونده‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت وه‌ك كردنی به شوێنی گه‌شتیاری و هتد.. ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ژماره (5) له به‌رواری 5/4/2022م به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی دایه‌وه: مهڕعای گونده‌كان به‌پێی ده‌قی كتێبه شه‌رعیه‌كان ده‌چێته سنوری حه‌ریمی دیهاتهكانهوهو موڵكی گوندنشینهكانهو هه‌موو خه‌ڵكی گوند ونه‌وه‌كانی داهاتو تیایدا شه‌ریكن، بۆیه بۆ كه‌س دروست نییه به‌كاری بهێنێت بۆ شوێنی گه‌شتیاری بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی و داهاته‌كه‌ی بۆخۆی به‌كار بهێنێت . شێخی ئیبن حه‌جه‌ری هه‌یته‌می - رحمه الله - ده‌فه‌رموێت: " (ولا يملك بالإحياء حريم معمور) لأنه ملك لمالك المعمور.. (وهو) أي الحريم (ما تمس الحاجة إليه لتمام الانتفاع) وإن حصل أصله بدونه (فحريم القرية) المحياة (النادي) .. ومنه مرعى البهائم إن قرب منها عرفا، واستقل، وكذا إن بعد ومست حاجتهم له ولو في بعض السنة على الأوجه، ومثله في ذلك المحتطب " (تحفة المحتاج 6/206). هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر به‌شێكی مه‌رعای گوند به‌سه‌ر موڵیكی یه‌كێك له گوند نشینه‌كانه‌وه بوو دیسانه‌وه بۆی دروست نییه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی جگه له له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕو ماڵاته‌كانی به كاری بهێنێت، هه‌روه‌ها بۆی نییه ڕێگری له خه‌ڵكی گونده‌كه بكات له‌وه‌ی مه‌ڕو ماڵاتهكانیانی لێ بله‌وه‌ڕێنن، چونكه خه‌ڵكی هه‌موو شه‌ریكن له گژوگیای زه‌وی به‌ده‌قی فه‌رموده‌كان: ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌ری ئازیز - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رموێت : «لَا تَمْنَعُوا فَضْلَ الْمَاءِ لِتَمْنَعُوا بِهِ الْكَلَأَ» رواه مسلم(3/1198) برقم: (1566) هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (المسلمون شركا‌ء في ثلاثة: في الما‌ء والكلأ والنار) أخرجه أبو داود (2/300)، برقم: (3477). هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به حوكمی ئهوكریكارو كار گوزارانه‌ی له‌و شوێنه گه‌شتیاریانه كار ده‌كه‌ن كه له له‌سه‌ر زه‌وی مهڕعا دروست كراون، یان بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێكی دیكه داگیر كراون ئه‌وه‌یه: ئه‌گه‌ر كرێكاره‌كه یان كارگوزاره‌كه دڵنیا بوو كه ئه‌و زه‌ویه داگیر كراوه، یان بۆ كارێكی پێچه‌وانه‌ی شه‌رع دروست ده‌كرێت، یان دوای دروست كردن كاری ناشه‌رعی تیادا ئه‌نجام ده‌درێت دروست نییه كاری تیادا بكات، چونكه یارمه‌تیدانه له‌سه‌ر گوناهو تاوان، یارمهتیدانش له‌سه‌ر گوناهو تاوان دروست نییه، خودای میهره‌بان ده‌فه‌رموێ: (وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ) سورة المائدة: من الآية:2. والله تعالی أعلم. وصلی الله علی سیدنا محمد و علی آله و صحبه و سلم
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا 4/ رمچان/ 1443ه = 5/نیسان/2022م = 16/ خاكه لێوه/ 2722ك |