قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43) الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آ‌له وأصحابه ومن والاه. وبعد: دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك پرسیاری له ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا كرد سه‌باره‌ت به‌حوكمی ئه‌م مامه‌ڵه‌یه‌ی خواره‌وه كه به‌نیازه ئه‌نجامی بدات به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه: (ساڵنامه‌یه‌ك چاپ ده‌كات و له ڕیگه‌ی مه‌ندوبه‌كانی خۆیه‌وه ده‌یفرۆشێت به هاونیشتمانیان و ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و ساڵنامه‌یه ده‌كڕن ناویان ده‌چێته ناو تیروپشكێكه‌وه و ئه‌وه‌ی ناوی له تیروپشكه‌كه ده‌رچوو دیاری پێ ده‌درێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێشوه‌خته چه‌ند خه‌ڵاتێكی دیاری كردووه، ئه‌م كاره‌ش بۆیه ئه‌نجام ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی هان بدات بۆ كڕینی ساڵنامه‌كه‌ی). ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له دانیشتنی ژماره (6) له به‌رواری 9/10/2022 به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه وه‌ڵامی دایه‌وه : ئه‌م كاره به‌م مه‌رجانه‌ی لای خواره‌وه دروسته: 1. نرخی ئه‌و ساڵنامه‌یه له نرخی ئاسایی خۆی زیاتر نه‌بێت له بازاڕی خۆیدا. 2. دیاریه‌كه نه‌كرێته مه‌رج له‌كاتی كڕینی ساڵنامه‌كه. 3. دیاریه‌كه به‌شێك نه‌بێت له نرخی ساڵنامه‌كه به‌ڵكو له پاره‌ی خاوه‌ن ساڵنامه‌كه ئه‌نجام بدرێت. 4. تیروپشكه‌كه بێفێڵ بێت وبه‌شێوه‌یه‌كی شه‌رعی ئه‌نجام بدرێت. 5. دیاریه‌كه له‌و بابه‌تانه‌بێت كه‌ڕێگه پێدراو بێت له ڕووی شه‌رعه‌وه‌و شتێكی حه‌رام نه‌بێت. به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌م كاره كارێكی ناروست ده‌بێت. والله تعالی أعلم. وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی آ‌له وصحبه أجمعین. ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا 13 / ربیع اڵاول/ 1444ك = 9/10/2022ز = 17/ ڕه‌زبه‌ر/ 2722ك |