به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان الحمدلله والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله وعلى آليه وأصحابه ومن والاه وبعد: ئاشكرایه كه قوربانی كردن سوننه‌تێكی گه‌وره‌و شیعارێكی مه‌زنی ئیسلامه‌و خێر‌و پاداشتێكی یه‌كجار زۆری هه‌یه و هۆكارێكه بۆ به‌رپابووی دادگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ستكردنی موسڵمان به واقعی فه‌لسه‌فه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی قوربان. لێره‌دا ڕوونی ده‌كه‌ینه‌وه كه جگه له‌و عه‌یب و كه‌م و كوڕیانه‌ی كه له ده‌قه‌كانی شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلامدا هاتووه سه‌باره‌ت به پێویستی ساغ و سه‌لامه‌تی قوربانیه‌كه پێویستیشه له‌م سه‌رده‌مه‌دا موسڵمانان پابه‌ند بن به ته‌واوی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و هه‌ر ئاژه‌ڵێك له‌و ڕێنمانییانه ده‌رنه‌چێت بۆ قوربانیش ناشێت له ڕوانگه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌وه به‌پێی یاسای گشتی فیقهی ئیسلامی (لاضرر ولا ضرار) كه نابێت موسڵمان زه‌ره‌ر بگه‌ینێت یان ببێته سه‌رچاوه‌ی زیان و زه‌ره‌ر بۆ هیچ كه‌س و ژینگه‌یه‌ك، به تایبه‌تی له ئێستادا كه نه‌خۆشی ترسناكی ڤایرۆسی (تای خوێن به‌ربوون) له ئارادایه و ئاژه‌ڵی نه‌خۆش و ناته‌ندروستیش سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌هێزی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه. ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له هه‌رێمی كوردستان 3 ذوالحجة 1444 هـ = 21/6/2023 |