قال الله تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43). الحَمد لله ربّ العالمين والصّلاة والسّلام على حبيبنا ومولانا محمد وعلى آله وأصحابه والتابعين ومَن تبعهم بإحسان إلى يوم الدين.. دوا به‌دوایی ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا به فه‌توای ژماره 481 له 11/7/2019 حوكمی مامه‌ڵه كردنی به پسووله‌ی ڕاده‌ست كردنی كه‌نمی جۆتیاران روون كرده‌وه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی تێبینی كرا كه هه‌ندێك له هاوڵاتیان ناوه‌ڕۆكی ئه‌و فه‌توایه خراپی به كار ده‌هێنن، بۆیه ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان به پێویستی زانی ئه‌م روونكردنه‌وه‌ی خواره‌وه ڕابگه‌ینیت: یه‌كه‌م: له رووی شه‌رعییه‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نیه، كه كه‌سێك جوتیاری فیعلی نه‌بێت و خاوه‌ن زه‌وی كشتوكاڵی نه‌بێت، پسووڵه‌كه وه‌ربگریت وه‌یا پێی بدرێت و ئه‌ویش دواتر بیفرۆشیته‌وه. دووه‌م: دروست نییه جوتیاری خاوه‌ن زه‌وی به ڕێگه‌ی نایاسایی و ناشه‌رعی، یاخود به به‌كارهێنانی (واسته) و (به‌رتیل) هه‌وڵ بدات زیاتر له ئه‌ندازه‌ی زه‌ویه‌كه‌ی (استحقاق)ی له پسووله‌كه‌دا بۆ بنوسرێت... له كۆتاییدا داوا له لایه‌نی په‌یوه‌ندار ده‌كه‌ین ئه‌م بابه‌ته به هه‌ستیاری و دادپه‌روه‌رانه مامەڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكات، و رێگری ته‌واو له كاری گه‌نده‌ڵی له‌م پرۆسه‌دا بكرێت.. وصلّى الله على سيدنا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين. ئەنجومەنی باڵای فەتوا یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان 4/7/2024 |