قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43) الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آ‌له وأصحابه ومن والاه. وبعد: كۆمه‌ڵێك له ماموستایانی ئاینی و هاوڵاتیان داوای حوكمی شه‌رعییان كرد سه‌باره‌ت به دیارده‌ی ناشیرینی سواڵ و (ده‌رۆزه) كردنی كه‌سانێك له ناو كوچه‌و كۆڵان و ترافیك و جێگه گشتیه‌كاندا، كه ئایا دروسته هاوكاریكردنیان یان نا ؟ ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا پاش تاوتوێكردنی بابه‌ته‌كه‌و گه‌رٍانه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌كانی فیقهی ئیسلامی ئه‌م فه‌توایه‌ی لای خواره‌وه ڕاگه‌یاند: 1- كاری ده‌رۆزه كردن له‌شه‌رعدا حه‌رامه‌و نادروسته؛ مه‌گه‌ر بۆ كه‌سێك كه به ته‌واوی پێویست بێت و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتی نه‌بێت و له‌راستیدا هه‌ژارو نه‌دار بێت، پێغه‌مبه‌ر – صلی الله علیه وسلم- له چه‌ند فه‌رموده‌یه‌كدا هه‌رٍه‌شه‌ی كردووه له‌وانه‌ی كه موسته‌حه‌ق نین و ده‌روه‌زه ده‌كه‌ن؛ له‌و فه‌رمودانه‌ش: ( من سأل الناس تكثراً فإنما يسأل جمراً) رواه مسلم، وه هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (لا تَزالُ المسأَلةُ بأحدِكُم حتَّى يَلقى اللَّهَ وليسَت في وجهِهِ مُزعةُ لَحمٍ) متفق عليه عن ابن عمر - رضي الله عنه – 2- هاوكاری كردنی ئه‌و جۆره ده‌رۆزه‌كه‌رانه به‌پاره‌ی زه‌كات، یان به پاره‌ی خێر له‌غه‌یری زه‌كات نادروسته، چونكه نازاندرێت به دڵنیایی كه ئایا (مستحق)ن یاخود نا، به تایبه‌ت منداڵان به‌هیچ شوه‌یه‌ك نابێت هاوكاری بكرێن، به‌ڵكو پێویسته ئامۆژگاری بكرێن، چونكه هاوكاریكردنیان ده‌بێته مایه‌ی هاندانیان له‌سه‌ر ئه‌و كاره به‌ده. بۆیه داواكارین له موسڵمانان كه زه‌كات و خێری خۆیان بده‌ن به چینی هه‌ژارو، هاوكاریه‌كانیشیان بده‌ن به كه‌سانێكی شایسته‌ی ڕه‌وشت به‌رز كه شه‌رم ده‌كه‌ن ده‌رۆزه بكه‌ن. وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: )لِلْفُقَرَاءِ الَّذِينَ أُحْصِرُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ لَا يَسْتَطِيعُونَ ضَرْبًا فِي الْأَرْضِ يَحْسَبُهُمُ الْجَاهِلُ أَغْنِيَاءَ مِنَ التَّعَفُّفِ تَعْرِفُهُمْ بِسِيمَاهُمْ لَا يَسْأَلُونَ النَّاسَ إِلْحَافًا( سورة البقرة: 273. هه‌روه‌ها داواكارین كه حكومه‌ت و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ڕێكاری پێویست بگرنه به‌ر بۆ بنبڕكردنی ئه‌م دیارده ناشه‌رعی و ناشیرینه كه نامۆیه به‌شكۆو ڕه‌وشتی به‌رزی كورده‌واری. والله تعالی أعلم وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی آ‌له وصحبه وسلم ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له كوردستان 23/ شوال/1446ه = 22/4/2025م = 2/گوڵان 2725ك |