لقی پشدەر لە زنجیرەیەك چالاكیدا

 1 /  بەرواری  10/7  بە ئامادەبونی لێپرسراوی لقەكەمان و بەرپرسی ئەوقافی پشدەر
وچەندمامۆستایەكی ئاینی و ئەندازیاری شارەوانی و نوێنەری كاك سید محمدی خێرخواز نەخشەو ڕووگەی مزگەوتی شە هیدانمان دیاری كرد . ئەوەی شایەنی باسە  ئەم مزگەوتەو لەتەنیشت ئەویشدا مەدرەسەی ئاینی پشدەر لەسەر ئەركی  خێر خواز كاك سید محمدەوە دروست ئەكرێن . بۆیە شیاوی ئەوەیە كەدەستخۆشی لێبكەین و دوعای خێری بۆبكەین و خوا پاداشتی خێری بداتەوە ئامین  .
 لقی پشدەر لە زنجیرەیەك چالاكیدا :
 2/ بەرواری 11/7 بە سەرپەرشتی لێپرسراوی لق كۆبوونەوەی ووتار خوێنانی ناوشاری قەڵادزەمان ئەنجام داو بە پەسەندمان زانی كە زیاتروتارەكانمان  لەسەر خۆئامادەكردن وپێشوازی كردنی مانگی ڕەمەزان باس بكەین . قسەش لەسەر ئەوە كرا كەهەوڵ بدەین بانگە كان یەك بخەین و لە یەك كاتدا بانگە كان بووترێن بەتایبەت هەردووك بانگی بەیانی و ئێواران كۆبونەوەكە هەتا كاتژمێر 11ی خایاند ,
لقی پشدەر لە زنجیرەیەك چالاكیدا :
3 / وەلەهەمان ڕۆژدا واتە 11/7 كاتژمێر یانزەی سەرلەبەیانی لقەكەمان بەئامادەبوونی لێپرسراوی لق بەڕێز م ملا احمدی خانقا وكاگێڕانی لق و چەند مامۆستایەكی تر پیّشوازیمان كرد لە بەڕێز كاك باپیر سەرۆكی حیزبی كرێكاران و ڕەنجدەرانی كوردوستان . لەوتووێژێكی دۆستانەدا باس لە هەماهەنگی نێوان زانیان و بەڕێزیان كراو داكۆكی لەسەر پتەو كردنی پەیوەندیەكانی نێوانمان كرا و وتیان هەر داواو پێشنیار و ئامۆژگاریەكی زانیان هەبێت زوّر بەڕێزەوە قبوڵی ئەكەین و هەوڵی بۆ ئەدەین . وەلەسەر چەند تەوەرێكی تر وتویّژ كرا .سەردانەكە نزیكەی چل و پێنج دەقیقەی خایاندو پاشانیش بەڕێزەوە بەڕێكران . پاشان لەپەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ كاگێڕی لق م محمد بێگەڵاسیدا بەڕێزیان پێشنیاری ئەوەی كردبوو كەوەكو هەدیەێك بۆ بارەگای زانیانمان سپلیتێكمان بۆ بكڕێت . ئێمەش بەڕێزەوە قبوڵمان كردوسوپاس و دەستخۆشیمان لێكرد .
لقی پشدەر لە زنجیرەیەك چالاكیدا :
4 / بەرواری 12/7 بەئامادەبوونی لێپرسراوی لق و كرگێڕان پێشوازیمان كرد لە بەڕێوەبەری تێبینەرایەتی ئەوقافی پشدەر م. ملا صالح كەبەسەردانێك لقەكەمانی بەسەركردەوە . لەوتووێژێكدا باس لە ڕێنماییەكانی مانگی ڕەمەزان كرا . هەروەها باسمان لە ئامادەكاری سازدانی گەشتە هاوینێك كرد بۆمامۆستاكانمان .
لقی پشدەر لە زنجیرەیەك چالاكیدا :
5/ بەرواری  14/7 بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەوقافی  پشدەر هەڵساین بە سازكردنی گەشتێكی هاوینە بۆمامۆستایانی سنوری لقەكەمان . وەبۆ هاوینە هەوارەكانی دۆڵی هەڵشۆ . ئەوەی شایانی باسە گەشتەكەمان لەكەش و هەوایەكی ئارام و پڕ لە خۆشی و ڕێزو برایەتی ئەنجام دراو هەتا كاتژمێر پێنجی ئێوارە لەوێ‌ بوین و پاشانیش بە سەلامەتی گەڕاینەوە ..