سەرۆكی زانایان: بۆ بەرزراگرتنی مانگی رەمەزان قسەمان لەگەڵ هەرسێ‌ پارێزگاری كوردستان كردووە

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەمە (19/7/2012) لە میانەی دیمانەیەكی رادیۆی زانایاندا مەلا عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایان روونی كردەوە، ماوەی چەند رۆژێكە لە رێگەی لقەكانی یەكێتی زانایان دانیشتن‌و قسەمان لەگەڵ هەر سێ‌ پارێزگاری كوردستان لە هەولێر‌و سلێمانی‌و دهۆك كردووە، هەروەها لە دیداری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانیش جارێكی دیكە تەئكیدمان كردەوە، كە پێویستە مانگی رەمەزانی پیرۆز بەرز رابگیرێت‌و، هەوڵ بدرێت لایەنە پەیوەندیدارەكان رێ‌و شوێنی پێویست بگرنە بەر بۆ بەرز راگرتنی ئەم یادە، هەموو ئەم هەواڵانەشمان لە سایتی زانایان بڵاوكردوونەتەوە.

سەرۆكی زانایان لە درێژەی قسەكانی گووتی: خۆشبەختانە هەموویان ئیستیجابەیان بۆ ئەم پێشنیاز‌و داواكارییە هەبوو، ساڵانەش كۆمەڵێك رێنمایی تایبەت بەم بابەتەیان دەركردووە، بۆیە هیوادارین هەم لایەنە پەیوەندیدارەكان‌و، هەمیش هاوولاتیان لە ئاست ئەم مانگە مەزن‌و گەورەیە دابن.