بەرپرسی راگەیاندنی لقی شارەزووری یەكێتی زانایان بەشداری چەند گفتوگۆیەكی تایبەت بە تووند‌و تیژی دژ بە ژنان دەكات

راگه‌یاندنی لقی شاره‌زوور

ڕاگه‌یاندنی لقی شاره‌زوور
ڕۆژی چوارشه‌مه‌ 18/7/2012مامۆستا شێخ تاهر سید محمود به‌رپرسی ڕاگه‌یاندی لقی شاره‌زووری یه‌كێتی زانایان به‌شداری كرد له‌كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ل به‌رێز مامۆستا كامل حاجی علی وه‌زیری ئه‌وقاف وكاروباری ئاینی به‌به‌شداری شه‌ش مامۆستای به‌ڕێزی ترله‌لقه‌كانی (هه‌ولێر -سلێمانی -دهۆك)له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی CDOوه‌لیژنه‌ی ڕزگاری نێوده‌وڵه‌تی IRC به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆو ڕاگۆرینه‌وه‌ده‌رباره‌ی پرسی نه‌هێشتنی توند وتیژی دژی ژنان --به‌ڕێزجه‌نابی وه‌زیر فه‌رمویان له‌ئیسلامدا توندووتیژی نییه‌ وه‌ئێمه‌وه‌ك وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وهه‌موومامۆستایانی ئاینیش هه‌میشه‌هاوكاری هه‌موورٍێكخراو هاوڵاتیان وهه‌ركه‌سێكین خزمه‌تی خه‌ڵك وكاری چاك بكات وه‌خاتو ئان به‌ناوی ڕێكخراوه‌كه‌وه‌ سوپاسی به‌ڕێز وه‌زیری ئه‌وقاف ومامۆستایانی ئاینی كرد و وتی فاكته‌ری سه‌ره‌كی ئارامی وپێكه‌وه‌ ژیانن له‌كوردستاندا.

دواتر هەمان مامۆستایانی ئایینی گفتوگۆیەكی هاوبەشیان لەسەر هەمان تەوەر لە چێشتخانەی باوكی شەهاب ئەنجامدا