گرووپی پارێزەرانی خۆبەخش سەردانی یەكێتی زانایان دەكەن

مەلا عەبدولا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایان دوێنێ‌ چوارشەمە (18/7/2012) پێشوازی كرد لە گرووپی پارێزەرانی خۆبەخش.

پارێزەرانی كە چەند پارێزەرێكن لە هەولێر گرووپێكی خۆبەخشیان پێكهێناوە بۆ كاركردن لەو كارانەی گشتینە، یان كەسانێكی بێ‌ پشت‌و پەنانە، بەتایبەتی لە باسی ئەنفال رۆڵێكی مەزنیان هابوو.

سەرۆكی یەكێتی زانایان وێڕای بەخێر هێنان دەستخۆشییەكی گەرمی لێكردن بەبۆنەی كارەكەیان‌و، بە كارێكی گەورەی ئایینی‌و مرۆیی‌و نەتەوەیی هەژمار كرد، بەتایبەتی لەوەی كە دیفاع لە كەسانی ستەملێكراو یان مافی گشتی دەكەن، پشتیوانی یەكێتی زانایانیشی بۆ كارەكانیان دەربڕی.

گرووپەكەش وێڕای سوپاسی یەكێتی زانایان ئامادەیی خۆیان دەربڕی هەماهەنگی لەگەڵ یەكێتی زانایان بكەن بۆ دیفاعكردن لەو كەسانەی مافخوراون، یان بە ناهەق كێشە‌و تۆمەتیان بۆ دروست دەكرێت.