لقی شارەزوور‌و ناوچەی هەڵەبجە پیرۆزبایی لە لقی هەڵەبجەی یەكێتی مامۆستایان دەكەن

پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ به‌رواری 15/7/2012وه‌فدێكی لقی شارزوور كه‌پێكهاتبوو له‌به‌ڕێزان ماموستا عبدالحمید جێگری به‌رپرسی لق وماوستا صدیق به‌رپرسی لیژنه‌ی فتوای لق و ماموستا جمال به‌رپرسی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی له‌ ستافی نوێی لقی یه‌كێتی ماموستایانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید وه‌فده‌كه‌ به‌گه‌رمی پیشوازی لێكرا له‌ لایه‌ن به‌ڕێزان ماموستا عبدالله‌ علی لێپسراوی لق وچه‌ند كارگێڕێكی لقه‌وه له‌دانیشتنه‌كه‌دا جه‌خت كرایه‌وه‌ له‌هه‌ماهه‌نگی له‌نیوان هه‌ردوو ڕێكخراوه‌كه‌ له‌ بواری په‌روه‌رده‌ی وخزمه‌ت كردنی گه‌ل و نیشتمان پاشان وه‌فده‌كه‌ به‌ڕێزه‌وه‌ به‌ڕێكرا