ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌عروف مه‌لاعولا روستایی
سه‌ر له به‌یانی 18/ 7 / 2012 شێخ نیاز راغب دێگه‌یی، به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، به‌یاوه‌ری مه‌لا معروف روستایی ئه‌ندامانی لق، سه‌ردانی ناوچه‌ی به‌رانه‌تی یه‌كێتی زانایانی یان كرد‌و له گه‌ڵ مامۆستایانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره كۆبۆوه باس له ره‌وشی ئێستایی هه‌رێمی كوردستان‌و ره‌وشی مامۆستایانی ئاینی كرد پاشان تیشكی خسته سه‌ر خۆ ئاماده كردن پێشوازی كردن له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز ، پاشان له گه‌ڵا ستافی ناوچه‌ی به‌رانه‌تی سه‌ردانی ناحیه‌ی به‌حركه‌یان كرد له لایه‌ن كاك نه‌به‌ز به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی به‌حركه پێشوازیه‌كی گه‌رمیان ئاراسته كرا‌و له دانیشتنه‌كه‌یاندا باس له ره‌وشی مامۆستایانی ئاینی ده‌ڤه‌ری به‌رانه‌تی كرا . |