ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌عروف مه‌لاعولا روستایی
سه‌ر له به‌یانی 19/7/2012 مراسمێكی ڕێز لێنان بۆ مامۆستایانی ئاینی شارۆچكه‌ی كه‌سنه‌زان‌و، ده‌وروبه‌ری له لایه‌ن رێكخراوی زانایانی كه‌سنه‌زان له مزگه‌وتی مه‌لا صالح له كه‌سنه‌زان ساز كرا، به‌سه‌رپه‌رشتی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان . به ئاماده بوونی شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان‌و، مامۆستا مه‌لا مه‌عروف روستایی ئه‌ندام لقی هه‌ولێر یه‌كێتی زانایان‌و، كاك لقمان نوری گه‌ردی به‌رێوه‌به‌ری كاره‌بای كه‌سنه‌زان . سه‌ره‌تا مه‌راسیمه‌كه رازاندرایه‌وه به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز، پاشان وته‌یه‌ك له لایه‌ن به‌رێز مامۆستا مه‌لا عبدالعزیز مه‌نتك به‌رپرسی رێكخراوی زانایان خوێندرایه‌وه، له كۆتای مه‌راسیمه‌كه‌دا دیاری به‌خشرا به مامۆستایانی ئاینی ده‌ڤه‌ره‌كه . |