یەكێتی زانایان: داوا لە مامۆستایانی ئایینی دەكەین لە وتاری هەینی باسی بۆرما بكەن


یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان داوا لە مامۆستایانی ئایینی دەكات لە وتاری بەیانیدا باسی رووداوەكانی بۆرما بكەن، ئەویش بە دوو لایەنەوە.

یەكەم: بۆ ئەوەی ببینە هاوغەمی ئەو گەلەی لەوێیە، بەتایبەتی موسڵمانانی (رۆهینگا)ی ئەم وڵاتە كەوتوونەتە ژێر هەڕەشەی پاكتاوی رەگەزی، كە ئەوە لە كوشتن‌و هەر حاڵەتێكی دیكە مەترسیداترە.

دووەم: بۆ ئەوەی رووداوەكانی بۆرما ببنە پەند‌و وانەیەك زیاتر لێیوە فێری رۆحی پێكەوەژیانی ئایینی ببین‌و، رێگەنەدەین لە ژێر هیچ ناوێكەوە خەڵكێك لە كوردستان شتێك بكات ببێتە مایەی ئاشووب‌و نانەوەی كێشەی ئایینی، بەڵكو پارێزگاری لە هەستی رەسەنی كوردستانی بكەین، كە هەمیشە خۆشەویستی‌و هەماهەنگی‌و پێكەوەژیان هەبووە.

شایانی باسە هەر لەسەر ئەم رووداوانە یەكێتی زانایان نامەیەكی ئاراستەی نەتەوە یەكگرتووەكان كرد بوو، لەم لینكەی خوارەوە بیخوێنەوە: