رۆژی چوارشه‌ممه 18/7/2012 شاندێكی باڵای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان، به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عبدالله مه‌لا سعید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان، به‌شداری كرد له كۆنفڕانسێكی فراوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر، له ژێر ناونیشانی: (پێكه‌وه، له پێناو كه‌مردنه‌وه‌ی قوربانیانی هاتوچۆ)، له هۆتێلی (هه‌ولێر تاوه‌ر) له شاری هه‌ولێر. ئه‌مه‌و كۆنفڕانسی ناوبراو، به به‌شداری فراوانی هه‌ریه‌ك له ده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی‌و، فه‌رمانگه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هاتوچۆی هه‌رێم‌و، نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌و، ته‌ندروستی‌و، رۆشنبیری‌و، ناوخۆ‌و، په‌ڕله‌مانتاران‌و، چاڵاكوانان ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد‌و، وێڕای پێشكه‌شكردنی چه‌ندین وتار‌و سمینار‌و، گرێدانی گفتوگۆی نێوان گڕوپی به‌شداربووان، به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو، تیایدا وێڕای ده‌ستخۆشی له رێكخه‌رو ئاماده‌بووانی كۆنفڕانس، پشتیوانی‌و ئاماده‌یی یه‌كێتی زانایانی بۆ راسپارده‌و هه‌وڵه‌كانی كۆنفڕانسه‌كه دوپاتكرده‌وه‌و، باسی له فه‌توای پابه‌ندبوون به‌یاساكانی هاتوچۆ كرد، كه له لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان ده‌رچووه، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ ئاشناكردنی شوفێرانی كوردستان، به ده‌قه پیرۆزه‌كانی په‌یوه‌ست به یاسا‌و مافی رێگا‌و هاتوچۆ له ئایینی پیرۆزی ئیسلام. ئه‌مه‌و دواتر‌و، له رۆژی دوومی كۆنفڕانس، ره‌شنووسی راسپارده‌كانی رۆژی یه‌كه‌می كۆنفڕانس خرایه روو، پاشان به‌گفتوگۆی كراوه‌ی به‌شدابووان راسپارده‌كان هه‌ندێك گۆڕانكاری به‌سه‌ر هات‌و، دواتر به ئاماده‌بوونی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، ته‌واوی راسپارده‌ی كۆتایی كۆنفڕانسه‌كه خوێنرایه‌وه‌و، پاشان لێژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوونی راسپارده‌كان پێكهێنراو، كه له ناویاندا نوێنه‌ری یه‌كێتی زانایانیش هه‌بوو، وه سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی به كاره‌كانی كۆنفڕاسه‌كه هات. |