راگه‌یاندنی لقی شێخان: له میانه‌ی كار‌و چاڵاكی‌و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیدا، شاندێكی لێژنه‌ی ناوچه‌ی كه‌له‌كچی و چڕِه، به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا هادی ئۆمه‌ری، سه‌ردانی كۆمیته‌ی خازری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی كرد‌و، به گه‌رمیه‌وه پێشوازیان لێكرا. ئه‌مه‌و له لایه‌كی دیكه‌و، به مه‌به‌ستی پته‌وكردنی بنه‌ماكانی پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌و، بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆحی خۆشه‌ویستی‌و ته‌بایی، لێژنه‌ی ناوبراو به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری رۆشنبیری كه‌له‌كچی سمینارێكی فراوانیان به ناونیشانی (رێكخستنه‌وه‌ی ناو ماڵَی كورد) سازكرد. |