راگه‌یاندنی لقی پشده‌ر : له به‌رواری 17/7 شاندێكی لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایان، كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان: مامۆستا مه‌لا سه‌ید عبدالرحمن كارگێڕی لق و، مامۆستا مه‌لا حسن شیوه‌ڕه‌زی و، ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی ده‌ڤه‌ره‌كه، به‌شداریانكرد له كۆڕێك به‌ناوی (په‌یكێكی ڕۆحی له پێشوازی مانگی ڕه‌مه‌زاندا)، كه به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا كامه‌ران علی له هۆڵی ناوچه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی سازیكردبوو. له لایه‌كی دیكه‌وه‌و، به سه‌رپه‌رشتی لقی پشده‌ری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، به مه‌به‌ستی گرنگیدان به خوێندنی قوڕئانی پیرۆز‌و، هۆگربوونی منداڵانی كوردستان به په‌یامی خواوه، خولێكی قوڕئان خوێندن بۆ كچان له دوو مزگه‌وتی قه‌ڵادزێ كراوه‌یه‌وه، كه بریتین له: مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ڕاپه‌ڕین‌و، مزگه‌وتی (مؤمن)ی شێخ حاجی علی ئه‌شكه‌نه له گه‌ڕه‌كی شه‌هیدان. |